شاندى سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێمى كوردستان لە واشنتن لەگەڵ ژمارەیەک سیانتۆر و کۆنگرێسمانی ئەمەریکا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دۆخی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.
رۆژى چوارشه‌ممه 7-2-2024، شاندى سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێمى كوردستان، به جيا له‌گه‌ڵ هه‌ر يه‌كه له سیناتۆر بیڵ هاگەرتی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی سینات، مایك تێرنەر، سەرۆكی لیژنەی هەواڵگری لە ئەنجومەنی نوێنەران، سیناتۆر تێد بەد، ئەندامی لیژنەی كاروباری سەربازی لە سینات، سیناتۆر جۆ مەنچین، ئەندامی لیژنەی كاروباری سەربازی لە سینات، سیناتۆر كریس ڤان هۆڵن، ئەندامی لیژنەی كاروباری دەرەوە لە سینات و سیناتۆر جۆنی ئێرنست، ئەندامی لیژنەی كاروباری سەربازی لە سینات، كۆبوونه‌وه.
له ديدار و كۆبوونه‌وه‌كاندا شاندى سه‌رۆكايه‌تى دۆخى گشتيى هه‌رێمى كوردستان و عێراقيان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها
ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى چاكسازى و يهكخستنهوهى هێزی پێشمه‌رگه، گفتوگۆيان كرد.
ساعتي المقلدة هي شهادة على الفخامة بأسعار معقولة. إنها تعكس التصميم الأيقوني للساعات الراقية، مما يوفر إكسسوارًا أنيقًا وموثوقًا. superclonerolex.io/fa
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان، پشتگيريکردنی كۆنگرێسى ئهمهريكابوو بۆ هه‌رێمى كوردستان، هەروەها لايه‌نى ئه‌مه‌ريكى ستايشى دۆستایەتی و هاوبه‌شی هەرێمی کوردستانیان لەگەڵ ئەمه‌ریکا کرد و بە گرنگەوە باسی ئازاديى ئايينى و پێكه‌وه‌ژيانى پێكهاته جياوازەکان له هه‌رێمى كوردستان كرد و كولتوورى فره‌يى و هه‌مه‌ڕه‌نگیان له هه‌رێمى كوردستان به‌رز نرخاند. هەرلە گفتوگۆکان، تاوتوێی دۆخى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى کرا.
شانده‌كه‌ی هەرێمی کوردستان به سه‌رۆكايه‌تی فەوزی هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى و فه‌لاح مسته‌فا ياريده‌ده‌رى سه‌رۆك بۆ كاروبارى سياسه‌تى ده‌ره‌وه و نياز ساڵح مسته‌فا به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و ديپلۆماسى له سه‌رۆكايه‌تى، هەروەها تریفه عه‌زیز نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له واشنتنیش، ياوهرييان بوو.