پاش ئەنجامدانی ئەو كارە ناڕەوا و تاوانكاریە و دڵتەزێنەی كە لە چەند ڕۆژی رابردوو لە لایەن سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە كرایە سەر شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و لە ئاكامدا بووە هۆی شەهید بوونی سومبولێكی ئاوەدانی و بونیادنانی كوردستان كاك پێشڕەو مجید اغای دزەیی و ژینای كچە پەپولە تەمەن یازدە مانگەكەی و دوو هاوولاتی سیڤیلی تر و بریندار بوونی خێزان و دوو كوڕی شەهید پێشڕەو و چەند كارگوزارێكی تر .
بە ناوی خۆمان و هەموو بنەماڵە و عەشیرەتی دزەیی زۆر سوپاسی جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی دەكەین بە ئامادەبوونیان لە مەراسیمی بە خاك سپاردنی شەهید پێشڕەو لە زێدی خۆی لە گوندی باقرتە و دەركردنی پەیامی ناڕەزایی كە هۆكار بوون بۆ كەمكردنەوەی بەشێكی زۆری ئازار و ئەو خەمە گەورەیەی لەسەر بنەمالەكەمانە .
زۆر سوپاسی بەڕێزان كاك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و كاك مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كاك قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بە ئامادەبوون لە پرسەكە و دەربڕینی هاو سۆزی و هاوخەمی خۆیان و دەركردنی بەیاننامەی ناڕەزایی .
سوپاس بۆ سەرۆك كۆماری عێراق بەرێز دكتۆر عبدالگیف رەشید بە ناردنی پرسەنامە.
سوپاس بۆ سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق بەرێز دكتۆر فؤاد معصوم و سەرجەم ئەندامانی خانەوادەی بەرێزیان كە بەشدار و هاو خەممان بوون .
سوپاس بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرێزمحمد شیاع سودانی بە ناردنی پرسە نامە و دەركردنی بەیاننامەی ناڕەزایی .
سوپاس بۆ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتاران و وەزیرە بەرێزەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق و سەرجەم ئەندامانی لێژنەی لیكۆلینەوەی حكومەت و پەرلەمانی عێراقی فیدراڵ.
سوپاس بۆ گشت سەرۆك و سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكان لە هەر چوار پارچەی كوردستان و عێراق .
سوپاسی تایبەتیمان بۆ بەرێزان وەزیری ناوەخۆ و وەزیری تەندروستی و پارێزگاری هەولێر كە ئەرك و ماندوبوونی زۆریان كێشا لەگەڵمان لەم كارەساتە گەورەیە .
سوپاس بۆ سەرجەم نوێنەری ولاتان و كونسوڵە بەرێزەكان لە هەولێر و دەرەوەی هەولێر و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم و تەواوی نوێنەرایەتیەكانی حكومەتی هەرێم لە سەرجەم ولاتانی دەرەوە.
سوپاس بۆ بەرێزان پارێزگارانی دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجە و بەرپرسی ئیدارە سەربەخۆكانی سۆران و زاخۆ و راپەرین و گەرمیان و سەرجەم كار بەدەستانی حزبی و حكومی و تەواوی خەڵكی بەشەرەفی شاری كەركوكی خۆشەویست .
سوپاسی بێ پایان بۆ تەواوی فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان .
سوپاس بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر و تەواوی فەرمانبەران و مامۆستایانی چالاكی هونەری و وەرزشی هەولێر بۆ ئەرك و ماندووبونیان لە بەرز ڕاگرتنی ئەم كارەساتە دڵتەزێنە .
سوپاس بۆ تەواوی كەسایەتییە بەرێزە سیاسییەكان و كۆمەلایەتی و سەرۆك هۆز و عەشایەرەكانی ناوەوە و دەرەوەی هەرێم.
سوپاس بۆ بەرێزان زانایانی ئاینی ئیسلام و شێخان و تەریقەت و تەواوی برایانی مەسیحی و یەزیدیی و توركمان و عەرەب و نەتەوەكانی تر ئەوانەی بە نامە وپەیوەندی تەلەفۆن و بەیاننامەی هاوخەمی و هەڵوێستی خۆیان دەربڕیوە .
سوپاسی تایبەتیمان بۆ مامۆستایان و پیاوانی ئاینی لە سەرتاسەری كوردستان كە لە رێگەی وتارەكانیانەوە زوڵم و ستەمی ئەم كردەوە تیرۆرستیانەیان لە رووی شەرعەوە ڕوونكردەوە و شەرمەزاریان كرد.
سوپاسی بێپایان بۆ تەواوی حزب و ڕێكخراوە پیشەوەریەكانی كوردستان لە وەرزشوانان و هونەرمەندان و بازرگانان و وەبەرهێنەران و بەڵێندەران و سەرجەم توێژەكانی كوردستان .
سوپاسی تایبەت بۆ سەرجەم دەزگاكانی ڕاگەیاندن و میدیا و راگەیاندكاران كە بەردەوام رووماڵی ئەو كارەساتە ناخهەژێنەیان كرد پێشمەرگە ئاسا لە ئەرك و ماندووبوندا بوون لەو ماوەیە .
سوپاس بۆ خەڵكی بە وەفا و دڵسۆزی سەرجەم شار و شارۆچكە و دێهاتەكانی هەرێمی كوردستان و ڕەوەندی كوردی لە شار و ولاتانی ئەوروپا و ئەمریكا كە نیگەرانی هاوخەمی خۆیان بە ڕێپێوان و خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە دەربڕی .
سوپاس بۆ تەواوی دۆست و هاوڕی و ناسیار و خزمە دزەییەكان لە هەموو بەرەبابەكان كە ئەرك و ماندوو بوونێكی زۆریان كێشا لەو كۆستە گەورەیە .
سوپاسی بێپایانمان بۆ تەواوی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی لە نەخۆشخانەكان كە لە كاتی چارەسەری بریندارەكانمان درێغیان نەكردووە .
سوپاس بۆ كارمەندانی وەزارەتی ناوەخۆ لە هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و بەرگری شارستانی كە لە ڕۆژی كارەساتەكە و رۆژانی پرسە و دوای پرسە لەگەڵمان ماندوو بوون ئەركێكی زۆریان كێشا و درێغیان نەكردووە .
هەروەها سوپاسی تەواوی گشت ئەو بەرێزانە دەكەین كە لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان بە پەیوەندی تەلەفۆنی یان بروسكە یان نامەی سۆشیال میدیا هاوخەمی خۆیان دەربڕیوە و بەسەریان كردینەوە .
لە خوای مەزن داواكارین هەمووان پارێزراو بن لە گشت ناخۆشییەك و خوای گەورە پاداشتی هەموو لایەك بداتەوە و دوا كارەسات و ناخۆشی بێت بۆ هەرێمی كوردستان و خوای گەورە كوردستانمان بپارێزێت.
انا لله و إنا إلیە راجعون
خانەوادەی شەهید پێشڕەو مجید اغا دزەیی
محسن دزەیی – د.عبدالله مجید اغا دزەیی