وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی سه‌باره‌ت به مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتووه، سبه‌ی پێنجشه‌م 8ی2ی2024، کۆتا وادەی داخڵکردنی داتای مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراوە لە سیستمی ئی- پەروەردە، لە پاش کاژێر 6ـی ئێوارەوە داخڵکردنی داتا رادەگیرێت و کار بە هیچ داتایەکی دیکە ناکرێت بە دەر بێت لە داتای سیستم.