پۆلیسی دهۆک: 24 تۆمەتبار دەستگیرکران

گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، 21 تۆمەتبار لەسەر قومارکردن و سێ تۆمەتباری دیکەش لەسەر دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکراون.

هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، 21 تۆمەتبار لەسەر قومارکردن دەستگیرکراون و بەگوێرەی ماددەی 389 لەیاسای سزادان رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوە کران.

گوتیشی: سێ تۆمەتبار لەسەر دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکراون، ئەمەش دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنیان لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی عەنکاوە و سۆران بۆ دەرچوو، هەروەها ئۆتۆمبێلەکانیش دەستیان بەسەردا گیراو، رادەستی خاوەنەکانیان کرایەوە.

ھەواڵی زیاتر