پەکخستنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک پیلانێکی سیاسییە

ئەگەرچی هەوڵی لایەنە سیاسییەکان بۆ دانوستاندن و دانانی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن و جێگرەکەی، دەستی پێکردووە. بەڵام ترس لەوە هەیە پەکخستنی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک مەبەستی سیاسی لە پشتەوە بێت.

بڕیار بوویەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە بڕیاربوو لە (1ـی شوباتی 2024) بەڕێوەبچێت بۆ (5ـی شوباتی 2024) دوخرا، دواخستنەکەش بەهۆی ئامادە نەبوونی ئەندامانی تورکمان و عەرەب بوو.
چاودێرێکی سیاسی ئاماژە بەوە دەکات، پەکخستنی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، هەمان ئەو عەقڵیەتەیە کە چەندین ساڵە ڕێگرە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک.

ھەواڵی زیاتر