ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك بەردەوامە.
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی2ی2024، مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەكرێت.
رۆژی پێنج شەممە 1-2-2024 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: ڕۆژی هەینی ڕێكەوتی 2024/2/2 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەكات و ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 2024/2/8 بە خانەنشینی پێشمەرگە كۆتایی دێت.

ھەواڵی زیاتر