وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاگادارییه‌كی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی بڵاو كرده‌وه ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی خوێندنیان به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی خوێندن به‌ده‌ستهێناوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت “ئاگاداری بۆ سەرجەم ئەو ئەفسەر و کارمەند و فەرمانبەرانه‌ی سەر بە دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆن، ئاگادارتان دەکەینەوە ئەوانەی بڕوانامەی (بەکالوریۆس، دبڵومی باڵا،ماستەر، دکتۆرا)یان بەدەستهێناوە بەبێ وەرگرتنی موڵەتی خوێندن”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ” ئه‌وانه‌ی سوودیان لە موڵەتی (بێ مووچە، موڵەتی کەلەکەبوو، موڵەتی دایکایەتی، هتد) بۆ خۆێندن وەرگرتووە کە بڕوانامەکەیان بۆ ئەژمار نەکراوە، جگە لەوانەی خۆێندنی ئێواران بڕوانامەیان بەدەست هێناوە ، بە زووترین کات سەردانی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانیان بکەن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ پڕکردنەوەی ئەو فوڕمەیه کە لە خوارەوە دانراوە:-