ئه‌مڕۆ سێشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ئه‌منيدارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان، پيرۆزباييى يادى (30) ساڵه‌ى ڕاگه‌ياندنى يه‌كگرتووى له به‌ڕێزيان و سه‌ركردايه‌تى و جه‌ماوه‌رى يه‌كگرتوو كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن، هه‌روه‌ها ڕۆڵى يه‌كگرتووى له ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستاندا به‌رز نرخاند.
لاى خۆيه‌وه مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ئه‌منيدارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان سوپاس و پێزانينى خۆيان و سه‌ركردايه‌تى و جه‌ماوه‌رى يه‌كگرتوويان بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست