پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2024/2/6 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە سیونگچۆل لیم كونسولی گشتیی كۆریای باشوور لە هەرێمی كوردستان و كۆ هیسۆك سەرۆكی ڕێكخراوی كۆیكای كۆری كرد.
لە دیدارێكدا برەودان بە پەیوەندییەكانی كۆریای باشوور لەگەڵ هەرێمی كوردستان و كار و چالاكییەكانی ڕێكخراوی كۆیكا لە هەرێمی كوردستان تاوتوێ كران كە ساڵانێكی درێژە یارمەتیی هەرێمی كوردستان دەدات و چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ناوچە جیاكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام داوە.
نێچیرڤان بارزانی ستایشی هەرێمی كوردستانی بۆ پەیوەندی و دۆستایەتیی كۆریای باشوور لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەربڕی و بەتایبەتی ئاماژەی بەو كار و چالاكییانە دا كە ڕێكخراوی كۆیكا لە چەندین كەرت و بواری جیادا بۆ یارمەتیدانی خەڵكی هەرێمی كوردستان، ئەنجامیان دەدات، هەروەها كار و خزمەتی تیمی سەربازیی زەیتوونی كۆری بەبیر هێنایەوە كە بیست ساڵ لەمەوبەر هاتنە هەرێمی كوردستان و پەیوەندیی هەردوولایان پتەو كرد.
پەیوەندییەكان هەولێر ـ بەغدا، دۆخی عێراق و ناوچەكە بەگشتی، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.