بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، لە راگەیەنراوێكدا شوفێران ئاگادار دەكاتەوە كە لە ڕێكەوتی 2024/2/5 كاتژمێر 12 ی شەو كامێراكانی تۆماركردنی سەرپێچی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگای (هەولێر — قەزای خەبات ) لە بەرامبەر شاری ( سیپا ستی) تاوەكو مەفرەقی كەورگۆسك ، بەشێوەی تاقی كردنەوە (تێست) ،تاوەكو ڕێكەوتی2024 /2/12 كاتژمێر (12) ی شەو دەكەوێتە كار ، لەدوای ئەم كات و بەروارە ،سەرپێچیەكانی تیژڕۆیی لە سیستمی سزادانی هاتووچۆ تۆمار دەكرێن .
هەروەها دەڵێت: بەرزترین خێرایی ڕێگا پێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچووكەكان 100 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەش 80 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێك دیاریكراوە.