یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

ڤیتامین (ئەی) پێستێكی جوانت پێدەبەخشێت

مەزهەر كەریم – سلێمانی

پسپۆری خۆراك ئاماژە بە ڤیتامین ئەی دەكات كە لەگرووپێك ماددەی گرنگ پێكهاتووە كه یارمەتی تەندروستی پێست دەدات و بەجوانی دەیهیڵێتەوە.

دكتۆر كامەران ژاژڵەیی پسپۆری خۆراك بە”هەولێر”ی راگەیاند” ڤیتامین ئەی چەندین سیفاتی دەرمانی هەیە كە بۆ چارەسەركردن و هەوكردنی پێست و زیبكە بەكاردێت”.
ئەو گوتی” ڤیتامین ئەی لە سەوزە و میوە ڕەنگاو ڕەنگەكاندا هەیە بەناوی كارۆتینۆیدەكان كە كاریگەری دژەئۆكسانی بەهێزیان هەیە، توانای لەش زیاتر بەهێز دەكەن بۆ بەرگری و زوو چاكبوونەوە لەهەوكردن و نەخۆشی كە دووچاری لەش و پێست دەبنەوە”.
باسی ئەوەشی كرد” خۆراكە دەوڵەمەندەكان بە ڤیتامین ئەی كاریگەری ئەوتۆیان نیە بۆ چارەسەركردنی هەر گرفتێك و نەخۆشیییەكی پێست بەڵام پێست دەپارێزن لەكاریگەرییەكانی بەكتریا و ڤایرۆس و ماددە ژەهراویەكان، لەگەل ئەوەشدا پێست دەپارێزن لەگۆڕانكارییەكانی پەیوەست بە پیربوون”.
گوتیشی” سەرچاوە ڕووەكییەكانی ڤیتامین ئەی بەرزترین ڕێژەی ماددە دژەئۆكسانەكان دابین دەكەن وەك گێزە و سپیناغی كوڵاو، كاڵەك، سوبی سەوزەی جۆراو جۆر كە بڕی تەواوی ڕۆژانەی ڤیتامین ئەی بۆ كەسێكی پێگەی شتوو دابین دەكات هەروەها ئەو جۆرە سەوزە و میوانەی كە بری مامناوەند ڤیتامین ئەی تێدایە میوەی مانگۆ و قەیسیە”.
ئاماژە بەوەش دەكات ئەو جۆرەی ڤیتامین ئەی كەلەخۆراكی ئاژەڵیەوە سەرچاوە دەگرێت بەناوی ڕێتینۆڵ ئاسانتر هەڵدەمژرێت لەكۆئەندامی هەرەسدا بەمونەی گۆشتی مانگا و جگەری مریشك.