ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌نێو به‌فری چیای سه‌فین بێ سه‌روشوێن ببوو دۆزرایه‌وه‌

ته‌ندروستی شه‌قڵاو بڵاوی كرده‌وه‌: گەنجێکی دانیشتووی شاری هەولێر بەناوی (سەفین کانەبی) پیشەی پارێزەرە لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ دەچێتە ناو بەفر لە چیای سەفین و پاشان بێ سەروشوێن دەبێت .

بڵاویشی كرده‌وه‌: گه‌نجه‌كه‌ ئەمرۆ ئێوارە لە نزیک گوندی پونگینە لە بناری چیای سەفین بەبێ هۆشی لە ناو بەفر دۆزرایەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ گه‌نجه‌كه‌ كه‌مێك پێش ئێستا و کاتژمێر 7ی ئه‌مشه‌و گەیشتە نەخۆشخانەی شەقلاوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی شه‌قڵاوه‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ گه‌نجه‌كه‌ ئێستا لەژێر چاودێری پزیشک دایە.

ھەواڵی زیاتر