دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

عه‌بدولقادر ده‌خیل به‌ پارێزگاری نه‌ینه‌وا هه‌ڵبژێردرا

ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا له‌ یه‌كه‌م دانیشتنیدا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ عه‌بدولقادر ده‌خیلی هه‌ڵبژارد بۆ پۆستی پارێزگار و به‌مه‌ش ناوبراو بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو له‌ شوێنی نه‌جم ئه‌لجبووری ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

هه‌ر له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا، به‌هه‌مانشێوه‌ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ د. ئه‌حمه‌د ئه‌لحاسوود وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ هه‌ڵبژێردرا.

هه‌روه‌ها محه‌مه‌د عه‌بدوڵا ئه‌لجبووریش وه‌ك جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا هاته‌ هه‌ڵبژاردن.

ئێستا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا هه‌ڵگیراوه‌.

بڕیاریشه‌ دوای كه‌مێكی تر ده‌ست به‌ دانیشتنه‌كه‌ بكرێته‌وه‌ و هه‌ر ئه‌مڕۆ جێگری یه‌كه‌م و دووه‌می پارێزگار‌ی نه‌ینه‌وا بێنه‌ هه‌ڵبژاردن، له‌ لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان سیروان رۆژبیانی بۆ پۆستی جێگری یه‌كه‌می پارێزگاری نه‌ینه‌وا به‌ربژێركراوه‌، هه‌روه‌ها مه‌ڕوان زێدان بۆ جێگری دووه‌می پارێزگاری نه‌ینه‌وا كاندیدكراوه‌.

پۆستی پارێزگار و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی و هه‌روه‌ها سه‌رۆك و جێگری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا به‌ رێككه‌وتنی سیاسی بووه‌، بۆیه‌ له‌ هه‌ر له‌ دانیشتنی یه‌كه‌م و ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا سه‌رجه‌م پۆسته‌كان ده‌نگی ته‌واویان به‌ده‌ستهێناوه‌.