دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

دەربەندیخان.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 8 كه‌س بوونه‌ قوربانی

لە رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان – شاره‌زوور هه‌شت كه‌س بوونه‌ قوربانی.

به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 5ی2ی2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، 
له‌ ئاكامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان -قه‌زای شاره‌زوور، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا‌و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، له‌ ئاكامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ جۆری پێكدادان، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان – قه‌زای شاره‌زوور له‌نزیك گوندی سیاره‌، له‌نێوان بارهه‌ڵگرێك‌ و پیك ئابێكدا ڕوویدا، به‌و هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا‌و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.