کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 5ی2ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان هه‌وری باراناوی ده‌بێت له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم، له كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ نمه باران ده‌بێت له زۆربه‌ی ناوچه‌كان، له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر بارین به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، پله‌كانی گه‌رما کەمێک نزم دەبێتەوە بە نزیکەى 1- 2 پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن راشیگه‌یاندووه، سبه‌ی سێشه‌م 6ی2ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان هه‌ورده‌بێت له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم و پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، لەکاتەکانی بەیانی زووشدا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەناوچەکانی بادینان و پارێزگای دهۆک و هەندێک لەناوچەکانی باکووری پارێزگای هەولێر.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 10
سلێمانی: 8
دهۆک: 10
کەرکوک: 13
هەڵەبجە: 8
زاخۆ: 9
سۆران: 5
حاجی ئۆمەران: -2
گەرمیان: 12