گەرمیان گلی – ههولێر
نووسەر و وەرگێر سیما ئاکۆ، تەمەنی ٢٥ ساڵە و لەدایکبووی شاری سلێمانییە. بەشی ئاداب و زمانی لە زانکۆی سلێمانی خوێندووە و لەساڵی ٢٠١٩ ەوە دەستی بە وەرگێڕانی کتێب کردووە و خاوەنی چوار بەرهەمی چاپکراوە. هاوسەرگیری لەگەڵ وەرگێڕی کارا کەیوان هەورامی کردووە کە لە زمانی فارسییەوە خزمەتێکی جێسەرنجی بە کتێبخانەی کوردی کردووە. وەک خۆی لەو دیمانەیەیدا بۆ “ڕۆژنامەی هەولێر” دەڵێ: وەرگێڕی سەرکەوتوو ئەو کەسەیە کە لەژێر کاریگەریی هیچ ناوێکدا کۆڵ لە فێربوون نادات.
باسێکی ئەزموونی خۆت لەبواری وەرگێڕان بکە؟
وەرگێڕان وەک ئەزموون لای من دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٥، ئەو کاتەی کە هەستم کرد لە نێوان زمانی عەرەبی و ئینگلیزیدا یەکلایی بوومەتەوە و توانیومە بناغەیەکی باش بۆ زمانی ئینگلیزی دابنێم، هەوڵم دا لە ڕێی بەکوردیکردنی پەند و گۆرانی و بڕێک کورتەدەقی ئینگلیزییەوە توانای خۆم باشتر بکەم، تا ئەو کاتەی لە بواری بەرفراوانی وەرگێڕاندا خۆمم دۆزییەوە. دەکرێت هەندێکجار مرۆڤ بە ئەزموونەکانی سەرەتای خۆی قایل نەبێت، بەڵام بەگشتی پێکهێنەری هەنگاو و بەرهەمەکانی داهاتوون، هێندەی من بیرم بێت، هەمیشە خولیام فێربوونی زمانی ئینگلیزی و وەرگێڕان بووە، بۆیە لەو کاتەوەی کە توانیومە خواستەکانم بناسمەوە، ئەمە سەرەکیترین خواستم بووە. لەساڵی ٢٠١٩ ەوە دەستم بە وەرگێڕانی کتێب کردووە و خاوەنی چوار بەرهەمی چاپکراوم. هاوسەرگیریم لەگەڵ وەرگێڕی کارا کەیوان هەورامی کردووە کە لە زمانی فارسییەوە خزمەتێکی جێسەرنجی بە کتێبخانەی کوردی کردووە. من دەڵێم وەرگێڕی سەرکەوتوو ئەو کەسەیە کە لەژێر کاریگەریی هیچ ناوێکدا کۆڵ لە فێربوون نادات.
پێوەر و ڕەهەندەکانی بوون بە وەرگێر چییە؟
ئاشکرایە مرۆڤ بۆ ئەوەی دەست ببات بۆ کارێک، بە گشتی پێویستی بە کات و وزە و خواست و پەیوەندی هەیە و بە تایبەتیش بەهرە و توانا. وەرگێڕانیش وەک هەر پیشەیەکی دیکە کۆمەڵێک پێوەری هەن، سەرەکیترینیان شارەزاییە لە هەردوو زمانی سەرچاوە و زمانی ئامانجدا، ئەم شارەزاییە تەنیا لە واتادا خۆی نابینێتەوە، بەڵکە وردبوونەوەیە لە هەموو ڕەهەندە ڕێنووسی و ڕێزمانییەکان و شارەزابوون لە کولتووری زمانەکە و جۆرایەتیی بەکارهێنانی.
بۆ وەرگێڕان، ئەزموونی زۆر یان خۆێندنەوەی زۆر؟
لە پرسی ئەزموونی زۆر و خوێندنەوەی زۆردا، من پێم وایە هەر خۆی خوێندنەوەی ئەو ئەزموونەیە کە کۆڵەکەی زمانی وەرگێڕە. بەشێکمان وەک خوێنەر بەر ئەو هەستە کەوتووین کە دوای خوێندنەوەی پەرتووکێک لە دڵودەروونماندا ئارەزوویەک زاوە بۆ ئەوەی دەست بدەینە نووسین، ئەو هەستە بۆ وەرگێڕێک نەک تەنیا خواستی وەرگێڕان زیاد دەکات، بەڵکو وای لێ دەکات بە هەگبەیەکی پڕترەوە کار بکات. هەر لە وەڵامی پرسیارەکەشدا، وەرگێڕان یەکێکە لەو پیشانەی کە هەتا ئەزموونی نەکەیت، دووراودوور هیچی لێ سەوز ناکەیت. ئەم شارەزاییە تەنیا لە واتادا خۆی نابینێتەوە، بەڵکە وردبوونەوەیە لە هەموو ڕەهەندە ڕێنووسی و ڕێزمانییەکان و شارەزابوون لە کولتووری زمانەکە و جۆرایەتیی بەکارهێنانی.
بەکێ دەگوترێت وەرگێڕی سەرکەوتوو؟
وەرگێڕی سەرکەوتوو ئەو کەسەیە کە لەژێر کاریگەریی هیچ ناوێکدا کۆڵ لە فێربوون نادات. بەشێک لەو کەسانەی کە وەردەگێڕن، جا لە هەر بوارێکدا بێت، پاش چەند کارێک، بەرهەم و ناوی خۆیان کاریان لێ دەکات، جا یان ئەوەتا هەر لە وەرگێڕان دەوەستن، یانیش دەبن بە وەرگێڕێکی ئامێری و بێ لە وەرگێڕان هیچ چالاکییەکی تر ناکەن لەپێناو باشترکردنی پیشەکەیاندا، بەڵکو تەنێ بۆ ناو تێدەکۆشن. هاوکات وەرگێڕ گەر بیەوێت سەرکەوتووانە کار بکات، پێویستە لە بەدواداچوونێکی بەردەوامدا بژی. وەرگێڕان یەکێکە لەو پیشانەی کە هەتا ئەزموونی نەکەیت، دووراودوور هیچی لێ سەوز ناکەیت. ئەم شارەزاییە تەنیا لە واتادا خۆی نابینێتەوە، بەڵکە وردبوونەوەیە لە هەموو ڕەهەندە ڕێنووسی و ڕێزمانییەکان و شارەزابوون لە کولتووری زمانەکە و جۆرایەتیی بەکارهێنانی
زانینی زمان مەرجە بۆ بوون بە وەرگێڕێکی باش؟ باسێکی بکە؟
مەرج نییە هەر کەس زمانێکی زانی، بتوانێت دەست بۆ کاری وەرگێڕان ببات. بەشێک لەو کەسانەی زمان دەزانن بۆ پیشەی تایبەتیی خۆیان بەکاری دەهێنن، تەنانەت زۆرینەی ئەو قوتابیانەی کە بەشەکانی زمان لە زانکۆدا تەواو دەکەن، یان دەبنە مامۆستا یاخود کاری تر دەکەن. بەشێک لەو کەسانەی کە وێڕای زانینی زمانێک ناتوانن ببنە وەرگێڕێکی کارامە، ئەوانەن کە بەرچاوڕوونییان لە زمانەکەی خۆیاندا نییە و توانایان کەم تا زۆر بەسەر ئاخاوتندا دەشکێت، نەوەک داڕشتن. بەشێکمان وەک خوێنەر بەر ئەو هەستە کەوتووین کە دوای خوێندنەوەی پەرتووکێک لە دڵودەروونماندا ئارەزوویەک زاوە بۆ ئەوەی دەست بدەینە نووسین، ئەو هەستە بۆ وەرگێڕێک نەک تەنیا خواستی وەرگێڕان زیاد دەکات، بەڵکو وای لێ دەکات بە هەگبەیەکی پڕترەوە کار بکات. هەر لە وەڵامی پرسیارەکەشدا، وەرگێڕان یەکێکە لەو پیشانەی کە هەتا ئەزموونی نەکەیت
لە وەرگێڕاندا تۆ خاوەنی چی فەلسەفەیەکی تایبەت بە خۆتی؟
وەک خۆم کە لە زمانی ئینگلیزییەوە وەردەگێڕم، گرنگترین خاڵ بەلامەوە ئەوەیە کە کاریگەریی زمانەکە بەسەر دەقە وەرگێڕراوە کوردییەکەوە دیار نەبێت. کۆمەڵێک تایبەتمەندیی هەن لە زمانی ئینگلیزیدا، یەک لەوانە زۆر بەکارهێنانی جێناوە کە گەر لە زمانی خۆماندا بە هەمان جۆر دایبڕێژیتەوە نەشاز دەر دەچێت، بە تایبەت لەم کارانەی ئەم دواییانەمدا کە دراما بوون نەک کتێب، پێویست بوو وردبینتر بم لەو ڕووەوە. هەروەها شێوازی ڕستەسازیی کوردی بکەر و بەرکار و کارە، لە کاتێکدا ئینگلیزی بکەر و کار و بەرکارە، کە بڕێک جار دەبێتە هۆی جیاوازیی دیار لە زمانەکەدا. وەرگێڕانیش وەک هەر پیشەیەکی دیکە کۆمەڵێک پێوەری هەن، سەرەکیترینیان شارەزاییە لە هەردوو زمانی سەرچاوە و زمانی ئامانجدا، ئەم شارەزاییە تەنیا لە واتادا خۆی نابینێتەوە، بەڵکە وردبوونەوەیە لە هەموو ڕەهەندە ڕێنووسی و ڕێزمانییەکان و شارەزابوون لە کولتووری زمانەکە و جۆرایەتیی بەکارهێنانی. ئەو کاتەی کە هەستم کرد لە نێوان زمانی عەرەبی و ئینگلیزیدا یەکلایی بوومەتەوە و توانیومە بناغەیەکی باش بۆ زمانی ئینگلیزی دابنێم، هەوڵم دا لە ڕێی بەکوردیکردنی پەند و گۆرانی و بڕێک کورتەدەقی ئینگلیزییەوە توانای خۆم باشتر بکەم، تا ئەو کاتەی لە بواری بەرفراوانی وەرگێڕاندا خۆمم دۆزییەوە. دەکرێت هەندێکجار مرۆڤ بە ئەزموونەکانی سەرەتای خۆی قایل نەبێت، بەڵام بەگشتی پێکهێنەری هەنگاو و بەرهەمەکانی داهاتوون، هێندەی من بیرم بێت، هەمیشە خولیام فێربوونی زمانی ئینگلیزی و وەرگێڕان بووە، بۆیە لەو کاتەوەی کە توانیومە خواستەکانم بناسمەوە، ئەمە سەرەکیترین خواستم بووە.
ئەو نووسینانەی کاری وەرگێڕانت بۆی کردووە، چی تایبەتمەندی و جیاوازییەکی هەیە بەگشتی؟
بەداخەوە تاوەکوو ئێستا مافێکی ڕەهام نەبووە لە هەڵبژاردنی ئەو بەرهەمانەدا کە وەرم گێڕاون، بەڵام هەر بابەتێک کە خواستی خۆمی لەسەر بووبێت، بە دوای دەق و دیمەنی دانسقەدا گەڕاوم کە بتوانن وێنایەکی تایبەت لە زەینی خوێنەردا درووست بکەن. بڕێک جاریش بۆ وەرگێڕانی شیعر، بەر کۆمەڵێک وێنا کەوتووم کە تەزوویان بە دڵمدا هێناوە و پێم باش بووە هاوڕێیانیشم وەک خۆم لێی بێبەش نەبن.
کاتێک کتێبێک یان هەر شتێک بێ پرسی خاوەنەکەی وەربگێڕدرێ ڕێگەپێداوە؟ ڕووبەڕووی یاسایی دەبێتەوە وەرگێڕ؟ باسێکی ئەو لایەنە بکە؟
من بەو پێیەی کە تەنیا وەک وەرگێڕێک کارم کردووە و خاوەنی ناوەند نیم، لە بابەتی مۆڵەتی نووسەرم نەکۆڵیوەتەوە، بەڵام وەک بیروڕای خۆم، پێم باشە گەر نووسەر گەنج بێت و لە ژیاندا مابێت مۆڵەتی لێ وەربگیرێت و بۆ بەرهەمەکانی دیکەش مۆڵەت لە چاپخانەی تایبەتییان وەربگیرێت.
قورسترین وەرگێڕان لای تۆ، وەرگێڕانی چی جۆرە بابەتێکە؟
لای من سەختی لە وەرگێڕاندا کاتێک دێتە پێش کە شارەزاییت لە بواری پیشەکەتدا نەبێت بە گشتی و بە تایبەتیش لەو بوارەدا کە وەری دەگێڕیت، هاوکات بە داخەوە داڕشتنەوەی چەمک و زاراوە تایبەتەکان کە بڕێکیان هاوواتایان بۆ دانەهێنراوە و نەکراون بە کوردی لە لایەن کەسانی شارەزاوە، تووشی ئەو دووڕیانەت دەکات کە یان بە زمانەکەی خۆی و بە پیتی کوردی بینووسیتەوە، یاخود خۆت دایبڕژێتەوە، هەڵبەت لێرەدا ئەگەری هەیە بە هەڵەدا بچیت.
پڕۆژەی نوێت چییە؟
چەند کارێکم لە بەردەستدان و جارێ بە تەواوەتی یەکلایی نیم کە بڕیارە کامیان بکەم بە پڕۆژەی داهاتووم، بەڵام بێ گومان بەرهەمێک هەڵدەبژێرم کە پێویست بێت. هەرچەندە کاتم تا ڕادەیەک کەمتر بووەتەوە بۆ وەرگێڕانی کتێب بەهۆی وەرگێڕانی دراماوە بۆ سەر شاشەی یەکێک لە کەناڵە کوردییەکان، بەڵام نەمتوانیوە بە تەواوی دەست لە وەرگێڕانی کتێب هەڵبگرم، بۆ ئێستا یەکێک لە بەرهەمەکانی خانمە نووسەری بەریتانی جەین ئۆستنم لەبەردەستدایە و ڕەنگە زیاتر سەرنج بخەمە سەر کارەکانی ئۆستن، بەڵام بێگومان هەرکات کارێک بە شایستە بزانم و توانام بەسەریدا بشکێت، هەوڵی بۆ دەدەم.