یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

بەرەو خۆر

حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی

لە كـــوێ جــوانییەك دەبـــینم
بێ ســێ و دوو دێـــیەوە زەینـم

قـــەڵـەم لە ئــاستی تــۆ كــۆڵە
نـاوت شـــنـەی هـەرد و دۆڵـــە

نـــازانـــم لـــە كـــام لاوە بـــێم
لـە كـــام ئــاكــاری تــۆ بــدوێم

كاكە ئـــەی كــاكی گــەورەمــان
نـاوت وێـــردە لـەســەر زمـــان

لـە تــاریـكــیدا دەركـــەوتــــی
خـۆر بـووی بە كەلدا سـەركەوتی

ئـەوەی تـیــنوو بوو بە خــوێنمان
لــە هــەورازت ون بوون نـەمـان

تـۆ هەر بۆ خـۆت مـەتـەرێزبووی
لـە شــەڕگـــەدا ورە و هـێز بووی

گـونــد بـــە گـونــد و ئــاوەدانی
وانـــەبـــێـژبووی لـــە كـــارزانی

چــیــاو زەنـــدۆڵ و تــــەلانــم
یـادت دەكـــەن ئــەی بـــاوانم

ئەی ڕوونـــتــر لـە چـاوی كــانی
ئـێسـتاش ئـەشـكـۆڵی هـەموانی