دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

پۆلیسی سلێمانی ئەو کەسەی بە ئۆنڵاین شامپۆی بە هاووڵاتییەک فرۆشت دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە شامپۆی پێ‌ فرۆشراوە و دوای بەكارهێنانی بارودۆخی تەندروستی و تێكچووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر تواندرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت .

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێستادا تۆمەتبار (م، ك، ح ناسراو بە ح، س  لەدایكبووی 1992 ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 416 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە .