ئهمڕۆ یەكشەممە 4ی شوباتی 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەحلام ئەللامی نەقیبی پارێزەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لەدیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و تەحەددییاتی بەردەم عێراق ئاڵوگۆڕ كرا، هەروەها جەخت لە پێویستیی بەڕێوەچوونی كاروباری دەوڵەت لەسەر بنەمای سەروەریی یاسا و سەربەخۆیی دامودەزگەی قەزایی كرایەوە.
لەبەشێكی تری ئەو دیدارەدا هەماهەنگیی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراق لەپێناو گەیشتن بە تێگەیشتنی هاوبەش و سەقامگیریی خرایە بەرباس و گفتوگۆ.