دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

هه‌ولێر …به‌رێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی زه‌وی و زار

ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی 4-2-2024 بەسەرپەرشتی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. له‌ژێر رێنمایی راسپارده‌كانی رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرسی چاره‌سه‌ركردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی زەوی زاری شاره‌وانییه‌كان و زه‌وی به‌رده‌لانه‌كان و زه‌ویه‌ كشتوكالییه‌كانی هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێورچوو …
لەو کۆبوونەوەیەدا کە هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێرو بەرێوەبەری گشتی باجەکان و خانوو بەرەی میری و نەرمین محەمەد محیەدین بەرێوەبەری گشتی زه‌وی و زاری کشتوکاڵی و راوێژكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار و به‌رێوه‌به‌ری گشتی یاسایی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار ئاماده‌یی بوون. باس له‌و لێژنانه‌ كرا، كه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێرو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێكهێنرابوون، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ ورده‌كارییه‌وه‌ پۆلین به‌ندیان بۆ جۆری كێشه‌كان كردبوو، زانیاریه‌كانیان كۆكردبووه‌و ده‌رچه‌ی چاره‌سه‌ریان بۆ كێشه‌كان ده‌ستنیشان كردبوون و له‌شێوه‌ی راپۆرت به‌ ورده‌كارییه‌وه‌ خستبوویانه‌ روو.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ هه‌رچی له‌ توانادایه‌ خزمەتی گشتی پێشكه‌شی هاوڵاتیان بکرێ، هەموو ئەرک و بەرپرسیارییەتی و تواناکان بۆ خزمەتی ئه‌وان تەرخان بکرێ‌. بریاریشه‌ له‌ دوای ورده‌كاری و دیراسه‌تكردنی ده‌رچه‌یی یاساییه‌كان، شێوازی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسانه‌ بخرێته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ .