سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبەت لەگەڵ كه‌ناڵی “MBC1″، رایگەیاند، جوگرافیا سته‌مێكی گه‌وره‌ی له ئێمه كردووه، دووپاتیشیكرده‌وه: كۆچی دوایی بارزانی نه‌مر به‌لای ئێمه‌وه كاره‌سات بوو، به‌ڵام نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی دۆزی كورد بمرێت.
له هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌دا، له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا جوگرافیا سته‌م و زۆرداری له كورد كردووه؟ سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی كرده‌وه: بێگومان جوگرافیا سته‌مێكی گه‌وره‌ی له ئێمه كردووه.
“MBC”: ئه‌وه‌ی هه‌میشه سته‌مكاری به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، له‌وه ده‌ترسێت كه سته‌مكاری به‌رامبه‌ر خه‌ڵك بكات؟
سه‌رۆك بارزانی: ئه‌و كه‌سه‌ی سته‌مكاری به‌رامبه‌ر كراوه و خۆشی سته‌مكاری به‌رامبه‌ر خه‌ڵك بكات، شایانی ئه‌وه‌یە سته‌مكاری زیاتری به‌رامبه‌ر بكرێت.
“MBC”: زۆر به‌دەگمه‌ن ده‌بینین كاك مه‌سعود جیا لە جلی كوردی جلی دیكە بپۆشێت، ئه‌مه بۆچی؟
سه‌رۆك بارزانی: جلی كوردی جلی پێشمه‌رگه‌یه، من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر ئه‌م جلانه نه‌پۆشم، شێوازێكی دیكه پیشان ده‌دات، له‌وانه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێشمه‌رگه هه‌بێت.
“MBC”: ژیانی كۆشك یان ژیانی شاخ، كامه‌یانت پێ په‌سه‌نده؟
سه‌رۆك بارزانی: ژیانی شاخ.
“MBC”: به‌ڵام ژیانی شاخ سه‌خته؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌لای منه‌وه پێچه‌وانه‌یه، ژیانی شاخ به‌لای منه‌وه خۆشتره.
“MBC”: ده‌نگی ته‌قه لای تۆ چی ده‌گه‌ینێت؟
سه‌رۆك بارزانی: میوزیك.
دوای چوونی بارزانی نه‌مر بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و رووخانی رژێمی پاشایه‌تی له عێراق.
ئه‌و شه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنێكی له‌ناكاو بۆ سه‌رۆك بارزانی دێت
سه‌رۆك بارزانی: من بچووك بووم، من ته‌له‌فۆنه‌كه‌م هه‌ڵگرت، پێی گوتم تۆ كێیت؟ منیش گوتم فڵانه كه‌سم، پێی گوتم بانگی برا گه‌وره‌كه‌ت بكه، مه‌به‌ستی خوالێخۆشبوو لوقمان بوو، ئه‌و شه‌هید بوو. چووم بۆ لای پێم گوت كه‌سێك ته‌له‌فۆن ده‌كات و ده‌ڵێت من هه‌واڵێكی زۆر گرنگم پێیه، ئه‌ویش هات و ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی هه‌ڵگرت، به بڕوای من دوا نیوه‌ڕۆ بوو، كاتێك پێی گوت “باوكت ده‌گه‌ڕێته‌وه”، خۆتان ئاماده كه‌ن و وه‌رن بۆ فڕۆكه‌خانه. ئێمه‌ش خۆمان ئاماده‌كرد و چووین بۆ فڕۆكه‌خانه. له فڕۆكه‌خانه‌ی موسه‌ننا پێشوازیمان لێ‌كرد، رۆژێكی نه‌مر و گه‌وره بوو، هه‌موو گه‌لی عێراق هاتنه سه‌ر شه‌قام، بۆ ئه‌وه‌ی پێشوازی لێ بكه‌ن، به‌لای ئێمه‌وه رۆژێكی مه‌زن بوو.
دوای ئه‌وه‌ی بارزانی نه‌مر چه‌كه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت و له دژی سته‌مكاریی عه‌بدولكه‌ریم قاسم، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاخ؟
سه‌رۆك بارزانی: عه‌بدولكه‌ریم قاسم رێگه‌ی به باوكم دا بگه‌ڕێته‌وه عێراق، ئه‌و كات كه مامی من “شێخ ئه‌حمه‌د” له زیندان بوو و به له‌سێداره‌دان حوكم درابوو، له زیندان ئازاد كرا، رێگه‌یان به خانه‌واده‌كانماندا بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه‌ی خۆمان له بارزان، گرنگترین شت ئه‌وه بوو كه له ده‌ستووری كاتیدا ئه‌وه بوو كورد و عه‌ره‌ب هاوبه‌شن له‌و نیشتمانه‌دا، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و كات شتێكی زۆر گه‌وره بوو. گه‌وره‌ترین هه‌ڵه كه عه‌بدولكه‌ریم قاسم كردی ئه‌وه بوو، كه‌وته ژێر كاریگه‌ری ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی، له كاتێكدا ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی هه‌مووی ژه‌هراوی بوو، خه‌ڵكێك له ده‌وری بوو، له لووتكه‌ی شۆفێنیه‌تدا بوون.
“MBC”: ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب بوون؟
سه‌رۆك بارزانی: نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و غه‌یره عه‌ره‌بیش بوون، ئه‌ویان هانده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ببڕێت كه پشتگیریان ده‌كرد و به‌رگرییان لێ ده‌كرد، له‌وانه‌ش كورد، به تایبه‌تیش بارزانییه‌كان، به‌ره‌و خاڵێك پاڵیان پێوه‌نا گه‌ڕانه‌وه هه‌نگاوێكی زۆر ئه‌سته‌م بوو، به‌رده‌وام هانیان ده‌دا، وایان لێ‌كرد گومان له باوكم بكات، به‌وه‌ی ده‌بێته سه‌ركرده و شوێنی ئه‌و ده‌گرێته‌وه، به‌ڕاستی هه‌ندێك شتی خه‌یاڵییان خسته مێشكییه‌وه، بۆیه كه‌وته ژێر كاریگه‌ری ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی و له كۆتاییدا ناژیرانه ره‌فتاری كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من ده‌ڵێم: پێویست بوو له‌گه‌ڵ عه‌بدولكه‌ریم قاسم به‌رده‌وام نه‌بێت، ده‌بوایه به هه‌رشێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان لێی دوور بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام روویدا.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ یه‌كه‌م جار له جه‌نگ به‌شداری شۆڕشی ئه‌یلوول ده‌كات:
“MBC”: مه‌سعود بارزانی بۆ یه‌كه‌م جار كه له مه‌یدانی جه‌نگ له شۆڕشی ئه‌یلول به‌شداری كرد، له ته‌مه‌نێك بوو كه هێشتا له‌سه‌ر ئه‌وه رانه‌هاتبوو!؟
سه‌رۆك بارزانی: كاتێك شۆڕشی ئه‌یلوول هه‌ڵگیرسا، به ته‌واوی له 11ی ئه‌یلوولی ساڵی 1961 بوو، كاتێك هێزی ئاسمانی عێراقی هێرشی چڕی هێنایه سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كانی كوردستان، له 16ی ئه‌یلوول ئێمه له شوێنێكی باكووری گوندی بارزان بووین له چیای شیرین، من خۆم له ناو چادرێك بووم، كاتێك “فڕۆكه‌ی مێك” ئێمه‌ی بۆردومان كرد.
له 20ی گوڵانی ساڵی 1962 په‌یوه‌ندیم به شۆڕشه‌وه كرد، ده‌ستم دایه تفه‌نگ و تا ئێستاش به‌رده‌وامم.
وه‌سفی شۆڕشی ئه‌یلوول و گۆڕانكارییه‌كانی لای سه‌رۆك بارزانی:
“MBC”: بۆچی تۆ ده‌ڵێیت شۆڕشی ئه‌یلوول گه‌وره‌ترین شۆڕشه‌كانی كوردە، ئایا له هه‌موویان گه‌وره‌تره؟
سه‌رۆك بارزانی: چونكه راپه‌ڕین و شۆڕشه‌كانی پێشووتر ناوچه‌یی بوون و له سنوورێكی دیاریكراودا هه‌ڵده‌گیرسان و بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراویش به‌رده‌وام ده‌بوون، ماوه‌كانیان كورت بوون، سنووری ساڵێك یان چه‌ند مانگێكیان تێپه‌ڕ نه‌ده‌كرد، هه‌رچی شۆڕشی ئه‌یلوول بوو به‌رده‌وام بوو، جه‌نگاوه‌ره‌كانی له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان به‌شدار بوون و په‌یوه‌ندییان به شۆڕشه‌وه كرد، ئافره‌تان خواردنیان پێشكه‌ش به شۆڕش ده‌كرد، زۆر جه‌نگی دژوار روویاندا، ئه‌و شه‌ڕانه له هه‌موو رووداوێك زیاتر له هزرم ماونه‌ته‌وه، بۆ نموونه شه‌ڕی زاویته له 12ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1961، كه شه‌ڕێكی مێژوویی بوو. شه‌ڕی هه‌ندرێن، شه‌ڕی حه‌وزی رواندز، شه‌ڕی چیای مه‌تین، شه‌ڕه‌كانی ساڵی 1963، سه‌ختترین ساڵ بوو له ته‌مه‌نی شۆرشی ئه‌یلول، له‌و ساڵه‌دا نه‌فیرعام هه‌بوو و هه‌ریه‌ك له ئێران و توركیا و سووریاش تێیدا به‌شداربوون.
“MBC”: هه‌موویان به‌شدار بوون؟
سه‌رۆك بارزانی: به‌ڵێ هه‌موویان به‌شداربوون. سوورییه‌كانیش ده‌ستیان به كوده‌تا كرد، دوو لیوای سوپایان نارد، شه‌ڕی ئێمه‌یان كرد و سوپای سووریا رووبه‌ڕووی شكستێكی گه‌وره‌ش بووه‌وه. ئه‌و كات له رێگه‌ی ئه‌فسه‌رێكه‌وه هه‌ماهه‌نگی له نێوان هێزه‌كانی توركیا و عێراقدا هه‌بوو و باره‌گاكه‌ی له مووسڵ بوو، هه‌روه‌ها ئه‌فسه‌رێكی ئێرانیش له كه‌ركووك بوو، هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له نێوان عێراق، ئێران، توركیا و سووریادا هه‌بوو. ئێمه گه‌مارۆ درابووین، به‌ڵام سوپاس بۆ خودا، سه‌ركه‌وتین.
هه‌ڵوێستی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر كورد، كێ پشتیوانی ده‌كرد
“MBC”: ئه‌و كات هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی عه‌ره‌بییتان پێ گه‌یشت پشتیوانی‌تان لێ بكات، یاخود به گشتی عه‌ره‌ب هه‌مووی له دژی ئێوه بوون؟
سه‌رۆك بارزانی: ده‌توانم بڵێم زۆربه‌یان هاوسۆز بوون له‌گه‌ڵمان، به‌ڵام به ئاشكرا هیچ كه‌سێك پشتگیری ئێمه‌ی نه‌كرد، ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت كه ناكۆكی كه‌وته نێوان حزبی به‌عس و جه‌مال عه‌بدولناسر، كاتێك محەمەد حەسەن هه‌یكه‌ل له رۆژنامه‌ی ئه‌هرام گوتاری ده‌نووسین و تێیدا پشتیوانی شۆڕشی ئه‌یلوولی ده‌كرد.
“MBC”: جگه له رووی میدیاییه‌وه، جه‌مال عه‌بدولناسر هیچ پشتیوانیه‌كی ماددی و چه‌كی پێشكه‌ش به ئێوه كرد؟
سه‌رۆك بارزانی: نه‌خێر هه‌رگیز، ته‌نیا پشتگیری مه‌عنه‌وی ئێمه‌ی ده‌كرد.
“MBC”: ئه‌و پشتگیرییه مه‌عنه‌وییه كاریگه‌ری هه‌بوو؟
سه‌رۆك بارزانی: تا راده‌یه‌ك به‌ڵێ، به‌ڵام له‌ڕووی مه‌یدانییه‌وه هیچ كاریگه‌ریەكی نه‌بوو.
“MBC”: ئه‌و كات سعوودییه‌كان چیان به ئێوه ده‌گوت؟ هه‌ڵوێستی ئه‌وان چی بوو؟
سه‌رۆك بارزانی: بیرم نایەتەوە هیچ رۆژێك له رۆژان سعوودیه‌كان دژی ئێمه وه‌ستابنه‌وه، به‌شێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی پشتگیری عێراقیان ده‌كرد و چه‌پڵه‌یان بۆ سه‌ركه‌وتنه وه‌همییه‌كانیان لێده‌دا و بروسكه‌ی پیرۆزباییان بۆ سه‌رۆك كۆمار ده‌نارد و پشتیوانی خۆیان پیشان ده‌دا، به‌ڵام هیچ كاتێك نه‌مانبینی سعوودیه، هه‌ڵوێستێكی دژ به كورد نیشان بدات.