مەزهەر كەریم – سلێمانی
كچە هونەرمەندی رۆژهەڵاتی كوردستان “هایە محەمەد” نوێترین بەرهەمی بەشێوەی ڤیدۆكلیپ بەناوی “خان باجی” بڵاوكردەوە.
هایە محەمەد، راگەیاند، گۆرانی “خان باجی” یەكێك لە بەرهەمە فۆلكلۆرییە كوردییەكان، دابەشكردنی میوزیكی و میكس و ماسترینگی لەلایەن كاوان محەممەدی لە مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ كراوە و لە سەرەتای ئەمساڵدا تۆماركردنی دەنگی بۆ كردووە لەئێستادا بەشێوەی ڤیدۆكلیپ بڵاویكردۆتەوە.
گوتیشی، سیناریۆی بەرهەمەكە لەلایەن خۆیەوە ئامادەكراوە و سوهەیب كەریمی كاری دەرهێنان و وێنەگرتنی بۆ كردووە، كاری ڤیدیۆكلیپی لە سلێمانی و چەمچەماڵ وێنەگیراوە.
هایە محەمەد، دەسپێكی كاری هونەریەتی، دانیشتووی شاری مەریوانە لەرۆژهەڵاتی كوردستان و لە 2023 دا بەرهەمێكی دیكەی بەناوی “زەمانە” بەشێوەی ڤیدیۆكلیپ بڵاوكردەوە.