دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

دوو تۆمەتبار کە هەوڵیانداوە زیان بەکامێراکانی تۆمارکردنی سزای تیژڕەوی بگەیەنن دەستگیر کران

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3ی2ی2024، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، بەفەرمانی  دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ب , ک ، ب) و (ت ، ح ، ص) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کران.

ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ئەم تۆمەتبارانە دوای ئەوەی بەشێوەیەکی خێرا لەشەقامەکان دەڕۆن و لەلایەن کامێرای تیژڕەوی شەقامەکانەوە سەرپێچییەکەیان تۆمار دەکرێت، لە بەرامبەر ئەم کارە نایاساییەیان هەوڵیان داوە زیان بەکامێراکان بگەیەن بیشکێنن، دواتر سەتڵێکی خۆڵ و خاشاکیان لەسەر یەکێک لەکامێراکانی تیژڕەوی داناوە