حکومەتی عێراق رەتیدەکاتەوە ئەمەریکا لە هێرشەکانی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ئاگاداری کردبێتەوە و دەڵێت، بەهۆی هێرشەکانەوە 16 کەس کوژراون و 25 کەسیش برینداربوون.
ئەمڕۆ شەممە، 03-02-2024، باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە راگەیەنداروێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئیدارەی ئەمەریکا “دەستدرێژییەکی نوێی بۆ سەر سەروەری عێراق ئەنجامدا” بەوپێیەی هەردوو ناوچەی “قائیم و عەکاشات” و ژمارەیەک شوێنی سڤیلنشینی لەنێو عێراق کردووەتە ئامانج.
بە گوتەی گوتەبێژی حکومەتی عێراق، لە ئەنجامی هێرشەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا، 16 کەس کوژراون، 25 کەسی دیکەش برینداربوون و، زیانی زۆر بەر خانوو و شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی سڤیل گەیشتووە.
هەرچەندە بەرپرسانی ئەمەریکی رایانگەیاندووە کە حکومەتی عێراقیان لە ئەنجامدانی هێرشەکان ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام گوتەبێژەکەی حکومەتی عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئامانج لەو قسانەی بەرپرسانی ئەمەریکا “چەواشەکردنی بیروڕای گشتی نێودەوڵەتی و ڕەتکردنەوەی بەرپرسیارێتی یاسایییە بەرامبەر بەم تاوانەی” ئەنجامی داوە.
عەوادی دووپاتیکردووەتەوە، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لەو ئەرکەی پێیان سپێردراوە، لاداوە و، وەکو خۆی دەڵێت، “بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان بووەتە هەڕەشە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و، پاساوێک بۆ تێوەگلانی عێراق لە و ململانێیە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان”.
عەوادی وێرای ئاماژەدان بەوەی، ئەم هێرشانەی ئەمەریکا، بارودۆخی ئەمنی و سەقامگیری عێراق تێکدەدەن، دەشڵێت، “عێراق رەتیدەکاتەوە خاکەکەی ببێتە گۆڕەپانێک یەکلاییکردنەوەی ململانێیە نێودەوڵەتییەکان و نمایش‌کردنی هێزی ئەو وڵاتانەی نەیاری یەکدین”.
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، له كاردانه‌وه‌ی كوشتنی سێ سه‌ربازه‌كه‌ی ئه‌مەریكا له بنكه‌ی “تی-22″ـی سنووری ئوردن، ئه‌مەریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی گرووپ و میلیشیاكان له عێراق و سووریا ده‌ستیپێكرد، تێیدا 85 پێگەی سوپای پاسداران و میلیشیاکان و چەندین کۆگای درۆن و مووشەکیش لەو دوو وڵاته وێرانكران.
هێرشه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مەریكا له ده‌ره‌وه‌ی خاكی عێراقه‌وه بوون، كه ره‌نگه كه‌فوكوڵی لایه‌نه شیعه‌كان كه‌متر ده‌ربكه‌ون، به‌ڵام نایشارنه‌وه پێشوه‌خته حكومه‌تی عێراقیان له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عێراق ئاگاداركردووه‌ته‌وه، حكومه‌تی عێراقیش له‌ڕێگه‌ی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كان رایگه‌یاند، هێرشەکانی ئەمەریکا تێکدانی هەوڵەکانی عێراقە و راماندەکێشێت بۆ دەرئەنجامە پێشبینی نەکراوەکان، كه بەجۆرێکه لێکەوته‌ی کارەساتباری بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق ده‌بێت.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مەریكا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گای گرووپ و میلیشیا چه‌كداره‌كان له عێراق و سووریا، پێناچێت یه‌كه‌م و دوایین هێرش بێت و دڵی ئه‌مەریكا به‌و 125 مووشه‌كه ئاو بخواته‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌ی به‌دوادابێت و دۆخی ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی نادیار ببات.