سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئەمڕۆ مووچەی چەند دامودەزگایەك دابەش دەكرێت

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە ئەمڕۆ شەممە 3-2-2024 مووچەی هەر یەك لە وەزارەتی ناوخۆ،بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەكان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە،هێزی زێرەڤانی،فەرماندەیی بەرگری فریاكەوتن، وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفاكراوان،كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان،زیندانە سیاسییەكان ،دابەشدەكرێت.
رۆژی پێنج شەممە 1-2-2024 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوەو رایگەیاند:  ڕۆژی هەینی ڕێكەوتی 2024/2/2 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەكات و ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 2024/2/8 بە خانەنشینی پێشمەرگە كۆتایی دێت.