پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌ممه راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2ی2ی2024، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌ری بارینی نمه باران هه‌یه له هه‌ندێك ناوچه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، له سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان باران ده‌بارێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانیش ئه‌گه‌ری به‌فر بارین هه‌یه، پله‌كانی گه‌رماش به نزیكه‌ی 2 تا 5 پله نزمترده‌بێت به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سبه‌ی شه‌ممه 3ی2ی2024، ئاسمان نیمچه هه‌ورده‌بێت له هه‌ندێك ناوچه ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، ئه‌گه‌ری بارینی نمه باران و به‌فرێكی كه‌میش له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌یه، پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 7 پلەى سیلیزى
دهۆک: 12 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 6 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 10 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -5پلەى سیلیزى
سۆران: 6 پلەى سیلیزى