سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا دەڵێت، پەیوەندییان لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی زۆر بەهێزە و دیدارەکەیان لە داڤۆس زۆر دۆستانە بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 01-02-2024، کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی یەكێتیی ئەوروپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەچوو. مارک رووتە، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە؛ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتەکەی پەیوەندییەکی دوولایەنی زۆر بەهێزی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە.
سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد، پەیوەندییەکی زۆر بەهێزی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە. گوتیشی “لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گفتوگۆیەکی هاوڕێیانەمان هەبوو لە داڤۆس”.
مارک رووتە ئەوەشی خستەڕوو، “ئێمە زۆر نیگەرانین لەدۆخی ناوچەکە و عێراق بەتایبەتی. داوای خاوکردنەوەی گرژییەکان دەکەین، بۆ ئەوەی شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوانتر نەبێت”.