سیروان بارزانی: ئەوەی هاوپەیمانان بۆیان دابین کردووین سەرجەم پێداویستییەکانی ئێمە نییە

سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری پێشمەرگە لە (گوێڕ- مەخمور) ڕایدەگەیەنێت؛ ۆپراسیۆنی کێوماڵکردنی تیرۆرستان بەردەوامە بەتایبەت لە ناوچەکانی ماددەی(140 )- ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم، کە بۆشایی ئەمنی تێدا هەیە بەردەوام جێی مشتومڕە ئەو ناوچانە، هەموو جموجۆڵی داعش لەو ناوچانەیە، ئەوەبوو سەرۆک وەزیرانی عێراق خۆی سەردانی ئەو ناوچەیەی کرد بڕیاری ئۆپراسیۆن درا.

سیروان بارزانی، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە؛ لە دوای ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەرەوە ئەمە یەکەمجارە سوپای عێراق و پێشمەرگە پێکەوە ناوچەیەک بپارێزن کە خەڵکی مەدەنی لێییە( وەک گوندی لهێبان) بەڕاستی ئەمە ڕووداوێکی گرنگ بوو بۆ ئێمە بۆ خەڵکەکەش بڕیارێکی زۆر گرنگ بوو لەلایەن بەڕێز (کازمیەوە).
باسی لە گرنگی ئەو ئۆپەراسیۆنانەش کردووە و دەڵێت؛ ئەو جۆرە ئۆپراسیۆنانە زۆر گرنگن لە هەموو ناوچەکانی تریش ئەنجام بدرێت چونکە حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنین زۆرن کە لە نێوان ئێمە و سوپای عێراقدان، خۆیان لەوێ حەشارداوە بۆیە ئەم ئۆپراسیۆنانە دەتوانێت لاوازییان بکەن و نەیەڵن لەو شوێنانە هەست بە ئەمان بکەن کە لەوێن.“
سیروان بارزانی، هۆکاری زۆری قوربانیانی پێشمەرگە و هاوولاتیانی مەدەنی بە دەستی داعش ڕوونکردووەتەوە و دەڵێت؛ هۆیە سەرەکیەکە ئەوەیە ئەوان(داعش) تەکنەلۆژیایان بەدەستە، بەڵام پێشمەگە بەدەستی نەبووە کە دووربینی شەوە-دووربینی حەرارییە، ئەوان دەتوانن ڕێڕەو و خەڵکەکان ببینن لەو شاخە تا دەگەیشتە گوندەکانیش بەڵام پێشمەرگە نەیاندەتوانی بیبینن چونکە وەک بڵێی پێشمەرگە نابینا بووە بەشەو بەتایبەتی زستانان کە ئێستا کەشو هەوا و شەوەکان درێژترن بەڵام ئەوان هەموو ئەو شوێنانەی خەڵک و پێشمەرگە و کەمینی پێشمەرگەی لێیە دەتوانن بیبینن، بەڵام پێشمەرگە نەیدەتوانی بیبینێت ئەمە بوو هۆکارەکە کە بەو شێوەیە وەسفی بکەم شەڕی کەسێکی نابینا لەگەڵ کەسێک کە ببینێت و چەکی بەدەست بێت ئەمە جیاوازی زۆر زۆرە.
باسی لە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان کردووە و ڕایگەیاندووە؛ ڕاستە هاوپەیمانان ڕۆڵی زۆر زۆر کاریگەرییان هەبوو ئەگەر ڕۆڵی هاوپەیمانان نەبووایە ئەستەم بوو بەو خێراییە داعش تێکبشکێنرێت بەتایبەت ڕۆڵی هێزی ئاسمانیان جێگەی ڕێز و تەقدیری پێشمەرگە و گەلەکەمانە، وە ئەو چەکەی دراوە کە ئێستاش بەردەوامن ناوە ناوە تەجهیزی ئەو لیوایانە دەکەن کە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن، بەتایبەتی ئۆتۆمبێلە گولە نەبڕەکان کە پێشمەرگە بە هیچ جۆرێک نەیبوو سوپاسی ئەمەریکا و هاوپەیمانان دەکەین، بەڵام لەو ئاستەدا نیە چونکە ئێمەش ئەمڕۆ وەکو وڵاتێک مامەڵە دەکەین کە ڕوبەڕووی دوژمنێکی تیرۆریست و سەرسەختی وەک داعشە، لە زمنی ئەو چەکانەی بۆمان دابین کراوە بڵێین پێداویستی ئێمە دابین دەکات نەخێر بەڵام تا ڕادەیەکی باشە تا ئێستاش بەردەوام بۆمان دەنێرن، بەڵام تەکنەلۆژیای درۆن و دوربینی حەراری لە نێوان ئەو چەکانە نەبووە کە بۆیان ناردوین چونکە دەیانوت بەغداد ڕەزامەند نیە کە هۆکارەکەیمان نەدەزانی، چونکە ئێمە بوین بۆ یەکەم جار داعشمان تێکشکاند، ئێمە وەک یەکەم لەشکر لەسەر ڕووی ئەم زەمینە بەردەوام وەستاوین لە ڕووی داعش، بە هاوکاری ئێمە موسڵ و ناوچەکانی دەوروبەر ئازاد کران ئێمە هاوکاری سوپای عێراقمان کرد، بەڵام پێمان سەیر بوو ڕێگەیان نەدەدا ئێو دوربین و تەکنەلۆژیایانە کە بۆ خۆپاراستنی پێشمەرگەیە بدرێتە ئێمە، بەڵام دوای سەردانەکەی (بەڕێز کازمی) بەڵێنی دا کە جگە لە ڕەزامەندی خۆیشی هاوکاریمان بکات لە پێدانی ئەو دووربینانە وە هاوپەیمانانیش بەڵێنیان دا دوای سەردانەکەی کازمی”.

ھەواڵی زیاتر