پرۆژەی فراوانكردنی دوو فلایئۆڤەری ڕێگەی جووتسایدی دەربەندی كۆڕێ-شەقڵاوە، بە گوژمەی 36 ملیار و 371 ملیۆن و 148 هەزار دینار جێبەجێ كرا.
درێژیی ڕێگە دووسایدەكە، 2 كلیۆمەترە و دوو فلایئۆڤەر بە شێوەی U لە خۆ دەگرێت و تایبەتمەندییەكانی دیكەی ڕێگەوبانی بۆ كراوە.
چەند هاووڵاتییەكی ناوچەكە، لەسەر پرۆژەكە ڕەزامەندیی خۆیان دەربڕیوە و دەڵێن: “قەرەباڵغیی هاتوچۆی كەم كردووەوەتە و بووەتە هۆی ئاسانكاریی هاتوچۆ”، لەو سۆنگەوەش سوپاسی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و كابینەی نۆیەم دەكەن.
كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرباری قەیرانە داراییەكان، لە جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان دانەبڕاوە و بەردەوام بووە لە كاركردن و پێشكەشكردنی باشترین خزمەت بە هاووڵاتییان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری