سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كونسولی گشتیی یۆنان كرد

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/1/31 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكدا وێڕای بەخێرهێنانی نیكۆلاوس ستێریوولاس كونسولی گشتیی نوێی یۆنان لە هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لێكرد بۆ دەستبەكاربوونی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست، هەروەها هەموو پشتیگرییەكی بۆ سەرخستنی ئەركەكەی، دووپات كردەوە.
لای خۆیەوە كونسولی گشتیی نوێی یۆنان لە هەرێمی كوردستان، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بە دەستبەكاربوونی وەك كونسولی گشتیی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان، سوپاسی پشتگیریی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كرد و هیوای خواست بتوانێت برەو بە پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی و هاریكاریی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی كوردستان بدات.
تاوتوێكردنی دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە بەگشتی، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

ھەواڵی زیاتر