ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەخنە لە دواخستنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دەگرێت سەبارەت بە سکاڵای دژی کورسی پێکهاتەکان و دەڵێت: دواخستنی بڕیاردان لەسەر سکاڵاکە بۆ ئێمە جێگەی گومانە”.
دوێنێ، ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دواخستنی بڕیاردان لەبارەی سکاڵای تۆمارکراو لە دادگای فیدراڵی لە دژی ژمارەیەک ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان “جێگەی گومانە و بابەتەکە بە سیاسیی کراوە”.
وەکو ئەوەی ئایدن مەعروف باسی کرد، ئەگەر دادگای فیدراڵی لە دەرەوەی ئیرادەی پێکهاتەکان، بڕیار بدات، دەبێتە دژایەتیکردنی مافەکانیان و، کاریگەریی نەرێنی لەسەر دۆخی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان دەبێت و بە تەواوەتیی رەتیدەکەنەوە.
بە گوتەی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، تاوەکو ئێستا دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە شێوەیەکی فەرمی داوایان لێ نەکردوون نوێنەرێکی پێکهاتەکان بەشداریی دانیشتنی تایبەت بە ژمارەی کورسی کۆتاکان بکات و وەکو خۆی گوتی، “ئەمە نایاساییە”.
ئایدن مهعروف راشیگهیاند، “رهوشی پێكهاتهكان له ههرێمی كوردستان له ئاستێكی زۆر باشدایه، حكوومهتی ههرێمی كوردستان گرنگی زۆری به پێكهاتهكان و مافهكانیانی داوه.”
ئهو وهزیرهی حكوومهتی ههرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو: “ههر گۆڕانكارییهك له پرسی پێكهاتهكان یاخوود كورسی كۆتاكان بكرێت، دهبێت به راوێژ لهگهڵ نوێنهرانی پێكهاتهكان بكرێت، ههر گۆڕانكارییهك له دهرهوهی ئیرادهی ئێمه بكرێت، ڕهتیدهكهینهوه”.
جێگای ئاماژە پێکردنە، سکاڵا لەسەر ٥ ماددەی یاسای هەڵبژاردن لە داداگی فیدڕالی تۆمار کراوە و یەکێک لەو ماددانە کە ماددەی ٣٦ ە تایبەتە بە مافی پێکهاتەکان و لەو ماددەیەدا ژمارەی کورسی پێکهاتەکان دانراوە بەمشێوەیە؛ پێنج کورسی بۆ کلدان، سریان و ئاشووری تەرخاندەکرێت. پاڵێوراوانی ئەو پێکهاتەیە کێبڕکێیان لەسەر دەکەن.
پێنج کورسی بۆ تورکمان تەرخاندەکرێن و، پاڵێوراوانی ئەو پێکهاتەیە کێبڕکێیان لەسەر دەکەن. یەک کورسی بۆ ئەرمەن تەرخاندەکرێت و، كاندیدهكانی ئەو پێکهاتەیە کێبڕکێی لەسەر دەکەن.