دەستگیرکردنی باندێکی نێودەڵەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان
دوای چاودێری کردن و بەدواداچونی هێزەکانمان ، وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر باندێکی نێودەوڵەتی بازرگانی کردن بەماددە هۆشبەرەکان دەستگیر بکەن، کە لە (٤) تۆمەتبار پێکهاتبوون بەناوەکانی (ر ، ع ، ص) و(ف ، أ ، م) و (ف ، ح ، ر) و (ب ، ب ، ح)، خەڵکی وڵاتی ئێرانن و لەوڵاتی ئێرانەوە ماددەی هۆشبەری جۆری (کریستاڵ)یان هێناوەتە هەرێمی کوردستان ، جێگەی ئاماژەیە ئەم باندە لەشێوەی (کەپسول) ماددەی هۆشبەریان ئامادە کردبوو ،بە شێوازی قوتدان لە(گەدەیان )هەڵیان گرتبوو ،هەروەها هەندێکی تر لەو ماددە هۆشبەرەیان بەشێوەی هەڵگرتن لەڕێگای (کۆمەوە) لەجەستەیان حەشاردابوو ،دوای دەستگیرکردنیان دەست گیرا بەسەر تەواوی ئەو ماددە هۆشبەرەرانەی کەلەجەستەیاندا حەشاریان دابو.
سوپاسی هاوڵاتییان دەکەین کەهەمیشە هەماهەنگ و هاوکاری بەڕێوەبەرایەتییەکەمانن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٢٠٢٤/٠١/٣٠
…….