ژیان هەر وا خوڕەی نایە

دڵشاد عومەرکاکی

تۆ خۆت واتكرد
چڵ، گەڵای پێوە نەمێنی
واتكرد
ئیتر نەشەو، شاد بێ و
نەگزنگی خۆر،
لەخەو هەڵمانبسێنی
ئەو خوڕەو هاژەی ژیانە
زۆر خۆشتربوو..لەم بێدەنگیە!
ئەو ڕەنگاڵەپێكەنینە سەرشێتانە
سادەو ساكار زۆر جوانتر بوو
لە خنكانی ئەم بێڕەنگیە!
تریفەی وێنەگرتنی هەر قاقایەك
زۆر جوانتربوو،لە مۆمیایەك
ژیان هەر وا خوڕەی نایە
ببی بە بەردی نێو چەمێك
ئیتر كەمێك. ڕادەمێنی
قوڵپەی عەشق و خۆشەویستی
دەبێ بە وێنەی ئەلبومێك
چی دەكەی لە هەڵدانەوەی، كەتۆ مەستی
چی دەكەی كە دڵ دەشكێنی
گوڵ ئاو دەدەی
تۆ خۆت واتكرد
چڵ گەڵای پێوە نەمێنێ
گوڵ دەڕوێنی.

ھەواڵی زیاتر