ئەمڕۆ سێشەممە 30-1-2024 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، به‌یاوه‌ری هێمن قادر و مه‌سعود كاره‌ش جێگرانی پارێزگار‌و میرزا ئه‌كره‌م یاریده‌ده‌ری پارێزگار‌و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ند، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له هه‌ڵبژاردنیان سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێریان كرد،
له‌لایه‌ن گه‌یلان حاجی سه‌عید سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێرو جێگرانی سه‌رۆكی ژوور و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی پێشوازیان لێكرا …
له‌و سه‌ردانه‌یاندا پارێزگاری هه‌ولێر به‌ناوی شاندی یاوه‌ری پیرۆزبایی له ستاڤی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجومه‌نی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی كرد‌و كار‌و ئه‌ركی سه‌رشانیانی به پیرۆز وه‌سفكرد، چونكه توێژێكن كه چاوی زۆریان له‌سه‌ره و ئه‌ركی قورسیان له‌ئه‌ستۆدایه . هیواشی خواست ژووری بازرگانی هه‌ولێر، وه‌ك ژوورێكی نموونه‌یی له بواری خزمه‌تكردنی چین و توێژه‌كان ناوده‌نگی بڵاوبێته‌وه .