حەسەن مەجید: ئومێدەوارین بتوانین پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک دیاری بکەین

ئەمڕۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک سوێندی یاساییان خوارد. لەدوای سوێند خواردنەکە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنەکە گوتی: هەموومان وەکو تیمێکی هاوبەش پیویستە خزمەتی دانیشتوانی کەرکووک بکەین.

حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خەڵکی شارەکەمان پێویستی بەوەیە، کە بە هەموومان وەکو تیمێکی هاوبەش خزمەتیان بکەین، یەکەم دانیشتنیشمان لەلایەن پارێزگارەوە دیاری دەکرێت، کە پێویستە ئەو دانیشتنە زوو دیاری بکرێت.

گوتیشی: “ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ کاتێک دەرگای گفتوگۆمان لەسەر هیچ لایەنێک و حزبێک دانەخستووە و هەمیشە دەرگامان کراوە بووە”.

دەشڵێت: ئومێدەوارین لەداهاتوودا بتوانین پارێزگارەکی کورد بۆ شارەکەمان دیاری بکەین، کە بتوانێت خزمەتکارێکی باشی تەواوی خەڵکی شار بێت.

باسی لەوەشکرد، پارتی هێڵی سووری لەسەر هیچ لایەنێک و هیچ نەتەوەیەک نییە، لە کۆبوونەوەکان و دانیشتنەکانی داهاتوودا ئتوانین بڵێین داواکاری ئێمە چییە.