مەسرور بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی” ئێكس” تویتەری پێشوو نووسیویەتی:بە توندترین شێوە هێرشی ترسنۆكانەی دوێنێ بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لە ئوردن سەركۆنە دەكەم. 
هەروەها سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: هاوخەمم لەگەڵ حكومەت و خەڵكی ئەمریكا لەم كاتە سەختەدا.
شایانی باسە شەوی رابردوو فەرماندەیی ناوەندی ھێزەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند، بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكا لە نزیك سنوورەكانی عێراق لە ئوردن كرایە ئامانج و بە هۆیەوە 3 سەرباز كوژران و 34 سەربازی دیكەش برینداربوون.

ھەواڵی زیاتر