ڕۆژنامەی هەولێر ژمارەی کارتە زەرد و سوورەکانی ١٠ گەڕی ڕابردووی خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو

لە ١٠ گەڕی ڕابردووی خولی نایابی کوردستان، نەورۆز کەمترین و چەمچەماڵ زۆرترین کارتیان وەرگرتووە

رۆژنامەی هەولێر خاوێنترین یانە و توندوتیژترین یانەی خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو، ئاماری کارتە ڕەنگاو ڕەنگەکانی ١٠ گەڕی ڕابردووی ئەمساڵی خولەکە و جیاوزی لەگەڵ وەرزی ڕابردووی دەخاتە ڕوو، .

تا ئێستە نەورۆز خاوێنترین یانەی خولەکەیە
ڕۆژنامەی هەولێر ساڵانە گرنگیەکی زۆر بە خولی نایابی کوردستان دەدات، کە گەورەترین خولی تۆپی پێیە لە کوردستان، بەجۆرێک هەفتانە جگە لەڕاپۆرتی شرۆڤەی یارییەکان ئامار و ڕیزبەندی و کۆمەڵێك زانیاری نوێ دەخاتە ڕوو.
هەروەها بەدواداچوونیش بۆ ڕێژەی کارتە ڕەنگاو ڕەنگەکان دەکات و بۆ خوێنەران و وەرزشکارانی خولەکەی دەخاتە ڕوو، هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ئەم وەرزەیش بەهەمان شێوە، ڕێژەی کارتە زەرد و سورەکانی دەخاتە ڕوو.
لە ماوەی دە گەڕێ ڕابردووی خولەکە کە ٧٣ یاری ئەنجامدراوە ٣١٨ کارتی زەرد و ٨ کارتی سور بەڕووی یاریزانان بەرزکراوەتەوە، کە ڕێژەی کارتی زۆرد بۆ هەر یارییەک ٤،٣ کارتە، لەماوەی ئەو ١٠ گەڕەدا تا ئێستە یانەی نەورۆز خاوەنی خاونترین یانەیە و تەنیا ١٥ کارتی زەرد بەڕووی یاریزانانی بەرزکراوەتەوە، وە هیچ کارتێکی سوریشی وەرنەگرتووە، یانەی چەمچەماڵیش زۆرترین کارتی زۆرد کە ٢٨ کارتە بەڕووی یاریزانانی بەرزکراوەتەوە، دهۆک لە هەموو یانەکانی تر زیاتر تووند و تیژی بەکارهێناوە و لەو ٨ کارتە سورە ٢ کارتیان بە یاریزانانی دهۆک دراون.
جیاوازی ژمارەی کارتەکان لەگەڵ تەواو بوونی قۆناغی یەکەمی خولی نایاب لە وەرزی ڕابردوودا زۆر نیە، بەجۆرێک دوای تەواو بوونی قۆناغی یەکەم وەرزی ڕابردوو لە ٧٨ یاریدا ٣٧٠ کارتی زۆرد و ١٩ کارتی سور بە یاریزانان درا بوو، نەورۆز وەرزی ڕابردوو دوای قۆناغی یەکەم تووندوتیژترین یانە بوو ئەم وەرزە تا ئێستە خاوێنترین یانەی خولەکەیە.

ھەواڵی زیاتر