ئاشتیخوازی کورد و ڕەگەزپەرستی دەوڵەتە هاوسنورەکانمان

سەگڤان هالو

کاتێک سەیری مێژووی سیاسی ناوچەکەمان دەکەین بەرەی زوڵم و زورداری و بەری ئاشتیخوازی بۆمان دەردەکەوێت کە کامیان زاڵمە و کێ مەزلوم.
شایانی گوتنە لە هەموو قۆناغەکاندا تاکۆ ئەمڕۆ بیری سیاسی ڕەگەزپەرستی زاڵ بووە لە نێو نوخبەی سیاسی دەوڵەتە سەردەستەکانی ناوچەکەدا و بەتایبەت دەوڵەتە هاوسنورەکانی کوردستان
لە ژێر کاریگەری ئەم کولتورە دژە مروییە دا ئەم دەوڵەتانە هەمیشە هەوڵیانداوە نەتەوەی غەیری خویان بسڕنەوە بە هەموو تایبەتمەندیەکانیەوە و بتوێنەوە لەنێو قەلەمڕەوی خویاندا
چۆنکە سادەترین ماف بە ڕەوا نازانن بۆ کەمە نەتەوەکانی تری ناوچەکە لە سەرووی هەمووشیانەوە بۆ نەتەوەی کورد.
لاپەڕەکانی مێژووی سیاسی پێمان دەڵێن مەسەلەی ئاپارتایت واتە نەژاد پەرستی بێجگە لە زمانی داگیرکاری و کاولکاری و خوێن ڕشتن و کوشتن و بڕین و تاد.. هیچ زمانێکی تر حاڵی نین
ئەگینا کورد وەک نەتەوە نەتەوەیێکی لێبوردە و ئاشتیخوازۆ دیموکرڵسیخوازە و هیچ کێشەیێکی نیە لە گەڵ ئەم دەوڵەتانە بێجگە لە کورد بوون نەبێت .
بیری ڕەگەزپەرستی زاڵ بۆ دوزی ڕەوای کورد بەربەستێکی گەورەیە لە گەیشتن بە ئامانجی دێرینی خوی کە ئەویش سەربەخویی کوردستانە، داگیرکاران دەوڵەتی سەربەخۆی کوردسان هەمو کات بە مەترسیان زانیوە و دەزانن بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەی خویان کە ئەمەش لە ڕاستی دا هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نیە.
بەڵگەش بۆ ئەم ڕاستیە ئەوەیە مەگەر لە سەرەتاکانی ساڵانی نەوەدەکان پێش ڕۆخانی ڕژێمی بەعس کورد لە باشوری کوردستان بە تەنیا خوی خوی بەڕێوە نەدەبرد؟
نەک هەر مەترسی نەبوو بۆ سەر ئاسایشی هیچ دەوڵەتێک بەڵکو هاوسەنگیەکی زۆر باشیشی ڕاگرتبوو لەگەڵ گشت دەوڵەتە هاوسنورەکانی خۆی، هەروەها پاش ڕووخانی بەغسی فاشیش تاکۆ ئەمڕۆ کورد هاوسەنگیەکەی پاراستووە و هەڕەشە نەبووە و چەندین جاریش ئەمە دوپاتکراوەتەوە .
ئەوەی مایەی نیکەرانیە ئەوەیە کە بیری ڕەگەزپەرستی ئەمڕۆ هێشتا بە هێزترە لە ڕابردوو و هیج گوڕانکارییەکیش لە ئەقڵیەتی ڕەگەزپەرستی بەدی ناکرێت، هەر بۆیەش هەڕەشە و مەترسیەکانیش نەک هەر بەردەوامن بەڵکو گەیشتۆتە لوتکە.
لە کوتاییدا دەڵێین ئەوەی ئەمڕۆش لە دژی هەرێمی کوردستان دەکرێت لە لایەن داگیرکارانەوە شتێکی نامۆ نیە و هەموو کات هەر ئەوەیان لێ چاوەروان دەکرێت ڕەگەزپەرستی و گوڵبارانکردنی کوردستان کوجا مەرحبا.
بەڵکو بێجگە لە گوشاری دارایی و ئابوری و هێرشی درۆنی و تاد.. هیچی تر لە دامێنی هەڵگرانی ئەم چه شنە کولتورە بەرنابێتەوە.
بۆیە باشترین ڕێگە چارە هەنگاونانە بە ئاراستەی کوردایەتی وەک تاکە ڕێگا بۆ ڕزگار بوون لە کولتوری کورد کوشتن بە هەموو شێوازەکانیەوە.

ھەواڵی زیاتر