سەرمایەكی وشك هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: سبەی دووشەمە 29/1/2024 ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بەزۆری نیمچە ھەور دەبێت و لەھەندێ ناوچەی سنووری پارێزگای دھۆك و موسڵ ھەندێك كات نمە باران دەبێت، پلەكانی گەرما-ش بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی 1پلە بەرز دەبێتەوە .
هەروەها گوتی:لە ئەنجامی دروستبوونی بەرزەپاڵەپەستۆ لەناوچەكانی باكووری ئێران و باكووری كوردستان، لەكاتەكانی ئێوارە و شەودا وشكە سەرما و بای باكووری رۆژھەڵات لەناوچەكانی رۆژھەڵاتی كوردستانەوە بەسەر ناوچە شاخاوی و سنوورییەكانی خۆرھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و سنووری ئیدارەی راپەرین و ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی چالاك دەبێت .
گوتیشی: ئەم بایە ناوبەناو تا كۆتایی ئەم ھەفتەیە لەو ناوچانەدا بەردەوامی دەبێت .

ھەواڵی زیاتر