لە سلێمانی؛ کۆڕێکی شیعر خوێندنەوە بەڕێوەچوو

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

لە چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانی برەودانی گەنجان، کۆڕێکی شیعر خوێندنەوە بەناوی (لە زستانێکی باراناویدا) لە خوێندنەوە و چەند تێکستێکی شاعیر (جەزا شێخانی) لە هۆڵی تەوار بەڕێوەچوو، دوای کۆڕەکە چەند ڕێزلێنانێک دابەشکرا.

جەلیل عومەر لە ڕۆشنبیری برەودانی گەنجان، دەربارەی کۆڕەکە بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ئەو کوڕانە ئێمە ساڵانە چەندین کۆڕی شیعری بۆ شاعیران ڕێک دەخەین بەبێ جیاوازی، تەنیا ئامانجمان بە برەودانی گەنجانە، بۆ ئەوەی تواناکانی خۆیان پیشان بدەن، چونکە بوونی ئەو جۆرە کۆڕانە گرینگ و پێویستن، دڵخۆشین کە ئامادەبووانی زۆر دێتە دیار کۆڕە شیعرییەکان، ئەوە دەرخەری ئەوەیە کە خەڵک چەند تامەزرۆی ئەدەب و شیعرە. ئێمە وەک برەودانی گەنجان چالاکییەکانمان بە شێوازی جیاجیا بەردەوامی پێدەدەین و چالاکییەکانمان لەمساڵدا فراوانتر دەکەین

ھەواڵی زیاتر