چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولقادر عه‌بدولڕه‌حمان نانه‌كه‌لی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولقادر عه‌بدولڕه‌حمان نانه‌كه‌لی،
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی كه‌سایه‌تیی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی شاری هه‌ولێر ( مامۆستا مه‌لا عه‌بدولقادر عه‌بدولڕه‌حمان نانه‌كه‌لی )ـمان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی خزم و کەسوکار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین، هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواکارین سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت، و ڕۆحی خوالێخۆشبوو ( مامۆستا مه‌لا عه‌بدولقادر عه‌بدولڕه‌حمان نانه‌كه‌لی ) بخاتە بەر ڕەحم و میهرەبانی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات.
إنا لله وإنا إليه راجعون
بارەگای بارزانی 
27ـی کانوونی دووەمی 2024