چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

سەرجەم کوردستانیان بە کردە تیرۆرستیەکەی هەولێر خەمناك بوونە

ئەمرۆ پێنجشەممە 25-1-2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە سەرۆك و دەستەیی کارای پارتی ماف و ئازادی (هاکپار) لە کوردستانی باکوور کرد…
سەرەتا سەرۆکی گشتیی “هاکپار هاوخەمی خۆی و پارتەکەی لە هەمبەر هێرشە موشەکیە تیرۆرستییەکەی سەر هەولێر بە پارێزگار گەیاندو دووپاتیکردەوە کەوا کورد لە هەموو دنیا بەو رووداوە خەمناك بووە…
پارێزگاری هەولێر وێرای بەخێرهێنانیان، جەختی کردەوە کە کردەوە تیرۆرستیەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بێ پاساوی شەرعیە بۆیە لە هەموو ناوەندە سیاسی و جڤاکییەکان پرۆتستۆ کرا …
هاوکات لە دیدارێکی دۆستانەدا کۆمەڵێک پرسی پێوەندیدار بە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و بابەتە جۆراوجۆرەکانی پێوەندیدار بە گەلی کوردەوە هاتنە بەرباس. لەو دیدارەدا باس لە خەبات و چارەنووسی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان کرا…