ئەمڕۆ هەینی (26ـی کانوونی دووەمی 2024) دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەدا، بەداخەوە دیسان کێڵگەی کۆرمۆر کەوتەوە بەر بۆردومانکردن لەلایەن گرووپە چەکدارە لەیاسا دەرچووەکان، بەمهۆیەوە کارەبای هاووڵاتییان لەهەرێمی کوردستان پچڕا.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، رایگەیاند، ئەو هێرش و کردەوانە بە توندی ئیدانە دەکەن کە زیان دەگەینن بە موڵکی گشتی و خزمەتگوزاری و ئابووری وڵات و دەبنە مایەی تێکدانی ئاسایشی هەرێم و ناوچەکە.
سەرنج داخاتە سەر ئەوەش، پێویستە حکومەتی عێراق هەنگاوی کرداری بگرێتەبەر و هەموو هەوڵێک بدات بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی ئەو گرووپە لەیاسا دەرچووانە و پێویستە هەرچی زووە رێکاری یاسایی بگیرێتەبەر بەرامبەریان.
شه‌وی (25ـی کانوونی دووەمی 2024) لە رێگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازیی کۆرمۆر و کۆگایەکی هەڵگرتنی شلەمەنی کرایە ئامانج و بەمهۆیەوە ئاگر لە کۆگاکە بەربوو.
لەلایەکی دیکەوە ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 26ـی كانوونی دووه‌می 2023) كۆمپانیای دانه‌غاز له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو 25ـی كانوونی دووه‌م، كۆگایه‌كی هه‌ڵگرتنی شله‌مه‌نی له كێڵگه‌ی كۆرمۆر له هه‌رێمی كوردستان به درۆن هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
كۆمپانیای دانه‌غاز هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌كه به‌شێوه‌ی كاتی راگیراوه. روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئاگر له كۆگاكه به‌ربووبوو دواتر تیمه‌كانیان كوژاندوویانه‌ته‌وه. جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌و هێرشه درۆنییه‌وه زیانی به‌ر نه‌كه‌وتووه.
ئه‌و كۆمپانیایه باسی له‌وه‌ش كردووه، كارمه‌ندانیان هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به زوویی ده‌ست به پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان بكه‌نه‌وه.
کێڵگەی غازیی کۆرمۆر، کە لە ساڵی 2007ـەوە دامەزراوە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵەوە، کۆمپانیای دانەغاز وەبەرهێنانی تێدا دەکات