بە كورتی بە كوردی

ھۆشیار سیوەیلی

»کەس بە ئەلفازم نەڵێ خۆ کوردییە خۆکردییە
هەرکەسێ نادان نەبێت خۆی تاڵیبی مەعنا دەکا«
نالـــی مەزن زمانی کوردییەکـــەی خۆی لە زمانەکانی عەرەبی و فارســـی پێ باشـــتر بووە، هەرچەندە ئەو دوو زمانەشـــی بـــاش زانیوە. ئەو هانی ڕۆشـــنبیران و خوێنەرانی سەردەمی خۆی داوە کە نابێت بە بیانووی باش تێنەگەیشتن لە کوردی زمانەکە فەرامۆش بکرێت و گەر کەموکووڕییەکیشی هەبێت ئەوا ئەوەی دڵســـۆز و زانا و تێگەیشـــتوو بێت هەوڵی نەهێشتنی
دەدات. حوکمڕانـــی ئەمڕۆی ئێمەش کوردی خۆکردییە و هی خۆمانە و بۆ خۆمانە و ناشـــێ و ناکرێ بە بیانووی ئـــەوەی حوکمڕانی خەڵکی تر لە هی ئێمە باشـــترە هەوڵی بنکۆڵکردن و لەناوبردنی بدەین و کاری دژمنان ئاســـانتر بکەین بۆ نەهێشتنی کە درێگییان نەکردووە و نایکەن. ڕاستە حکوومەت و حوکمڕانییەکەی ئێمە بێ غەلوغەش نییە و کەموکووڕیی هەیە و دەکرا و دەشـــکرێت زۆر باشـــتر بێت، بەڵام ئەمانە هیچیان پاساو نین بۆ دژایەتیکردن و ڕەشکردنی لەبەرچاوی دۆست و بێگانە. ڕەخنەگرتن و هەوڵدان بۆ دەرخســـتن و ڕاســـتکردەوەی هەڵـــە و چەوتییەکان دەبێت و بەشـــێک بن لە پرۆسەی پێشخستن و باشـــترکردن و پەرەپێدانی نەک هەڵتەکاندن و لەباربردنی. دەشـــبێت هەمـــوو لایەک بزانیـــن کە دەرفەتـــە مێژووییـــەکان لە ژیانی نەتـــەوەدا گرنگن و زۆرجاریـــش چارەنووسســـازن بەهەندوەرنگرتنیان و ســـوودلێوەرنەگرتنیان زۆر لەســـەر ئایندەی گـــەل و وڵات دەکەوێت. لەم ســـەردەمەی ئەمڕۆدا هەرێمی کوردستان دۆســـتی زۆرە و لە زۆر ڕووەوە بەرژەوەندیی هاوبەشمان لەگەڵ لایەن و ناوەندی گرنگی نێودەوڵەتی هەیە، بەڵام لە هەمانکاتدا بوون و گەشەســـەندنمان هەڕەشـــەیە بۆ بەرژەوەندیی هەندێـــک هێز و دەســـەڵاتی ناوچەکە. مەترســـییەکی گـــەورەی ئەمنی و سیاســـی و گۆڕانی کەشوهەوامان لەسەرە. دنیای ئەمڕۆی ئێمە، سەرەڕای دەرفەتـــەکان، پڕن لە هەڕەشـــەی جدی و کلیلی کردنەوە و داخســـتنی دەروازەی دەرفەتەکان هەر لای خۆمانە. کەواتە با (نادان) نەبین و لە بری
ڕەتکردنەوە، (تاڵیبی) چارەسەرکردن بین

ھەواڵی زیاتر