فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان لهمیانهی راگهیهندراوێكدا ئاماژه بهوه دهكات، پرۆسەی تۆمارکردنی مووچەخۆران لە پرۆژهی “هەژماری من”دا گەیشتە 200 هەزار مووچەخۆر، هاوکات 23 هەزار مووچەخۆر کارتی بانکییان وەرگرتووەتەوە و 36 ئامێری پارەڕاکێشانیش دامەزرێندراون.
پێشتریش سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، رایگەیاندبوو “ئامانجمان ئەوەیە تا کۆتاییی 2024 ملیۆنێک هاووڵاتیی کوردستان، دەستیان بە خزمەتگوزاریی بانکی بگات”.
مهسرور بارزانی راشیگهیاندبوو: “بەڵێنەکانمان بەجێ دەگەیەنین”.
پرۆژەی “هەژماری من” پرۆژەیەکی بانکیی نوێخوازانەیە، سیستەمی دابینکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکانە لە ڕێگەی پشبەستن بە هەژمارە بانکییەکان؛ چاوەڕێش دەکرێت لە ماوەی ئاییندەدا، پرۆسەکە هەنگاوی گەورەتر بهاوێت و وەرچەرخان لە بزاوتی ئابووریی کوردستاندا بێنێتە کایەوە.