رۆژنامەی ھەولێر

بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكەوە لە كێڵگەی غازی كۆرمۆڕ بەرهەمهێنانی كارەبا راوەستا

بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكەوە لە كێڵگەی غازی كۆرمۆڕ بەرهەمهێنانی كارەبا راوەستا

وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە كاتژمێر 10:22 ئەمشەو بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكەوە لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر، هەناردەكردنی غاز بۆ سەرجەم وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا و بووە هۆی كەمبوونەوەی زیاتر لە 2800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا تیمەكانی ئاگركوژینەوە سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی بارودۆخەكەن و لەگەڵ ئاسایبوونەوەی دۆخەكە رەوشی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە.