سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی له‌باره‌ی دەستپێکردنەوەی دانوساندنی نێوان عێراق و ئەمەریکا بڵاوكرده‌وه‌

ئەمەش دەقی پەیامەكەی سەرۆك بارزانییە:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

پشتیوانی لە هەڵوێستی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق بە سەرۆکایەتیی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی دەکەین و هەروەها پشتیوانی لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەین بۆ سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانوساندن لەگەڵ ئەمەریکا  بۆ داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی داهاتوویان لە چوارچێوەی بابەتی سەربازی و ئەمنی لەپێناو گەرەنتیکردنی بەردەوامیی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی وڵات لە پەلامارە دەرەکییەکان بە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی هەرێمی کوردستانیشەوە.

دانوساندن تاکە ڕێگەی دروستە بۆ بنیاتنانی پەیوەندیی هاوسەنگ لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەشی نێوان کۆماری عێراقی فیدڕاڵ و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

مسعود بارزانی
25ی کانوونی دووەمی 2024