ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری کوردستان کرۆنیکڵ دەکەوێتە بەر دیدی خوێنەران

گۆڤاری کوردستان کرۆنێکڵ ژمارەیەکی نوێی گۆڤارەکەی خستە بەر دیدی خوێنەران، کە چەندنین بابەتی جیاواز لە خۆی دەگرێت و دواهەمین ژمارەی ساڵی 2023 بووە.

جیاواز لە ژمارەکانی دیکەی گۆڤارەکە، کوردستان کرۆنکیڵ بەشێک لە بابەتە سەرنجڕاکێشەکانی ژمارەکانی ساڵی 2023 دووبارە بڵاوکردۆتەوە.

بەرگی گۆڤارەکە بە وێنەی سێوێک دیزاین کراوە لەگەڵ ناونیشانی بابەتێک کە تایبەتە بە هەناردەکردنی سێوی بەرواری باڵا.

هەروەها گۆڤارەکە لە گۆشەی سەرەوەی بەرگەکەیدا ئاماژەی بە هاشتاگی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی کردووە، کە لە داڤۆسی سویسرا لە 15تا19ی کانوونی دووەم بەڕێوەچوو.

لە بابەتێکی بتایبەتە بەکۆربەندەکە، گۆڤارەکە باس لە بەشداری شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و تیشک دەخاتە سەر بەشداری سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی لە کۆربەندەکانی پێشوودا و باسکردن لە هەنگاو و قۆناغەکانی بەرەوپێشبردنی هەرێمی کوردستان.

لە لاپەرە 28ی گۆڤارەکەدا، ناساندنێک بۆ زانای فیزیکی ‘کوانتەم’ ، ئیبراهیم کەریمی، کە کوردە و لە زانکۆی ئۆتاوە کاردەکات، کراوە.

لە یادی 23 ساڵەی کۆچی هونەرمەندی کورد، ئەحمەد کایا، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ مێلیس کایا، کچی هونەرمەندی کۆچکردوو کردووە، بە ناونیشانی “ئەحمەد کایا، خەونێکی ئاشتی” باس لە ژیان و کارەکانی ئەحمەد کایا دەکات.

ئامانج و دیدگای گۆڤاری کرۆنیکڵ کارکردنە لەسەر گەیاندنی بابەتی و پیشەییانەی پرسەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان بە خوێنەرانی لە ناوچەکە و سەرانسەری جیهان، بەشێوەیەک سەرنج دەخاتە سەر کولتوور و مێژووی کوردستان و هەوڵ دەدات ببێتە سەکۆیەک بۆ کۆکردنەوەی خەڵک لە هەموو پاشخانە جیاوازەکانەوە بە مەبەستی زیاتر شارەزابوون لە ئەزموونەکانی یەکتر و ئەنجامدانی گفتوگۆی بەسوود و مانادار.

بۆ خوێندنەوە و بینینی بابەتەکانی ژمارە (11)ـی گۆڤاری کوردستان کرۆنێکڵ، ئێرە کلیک بکە.

ھەواڵی زیاتر