کۆی گشتیی ئەو زەوییانەى لە هەرێمی کوردستان دارستان و پاوان پێک دەهێنن، ٩ ملیۆن و ٤٨٠ هەزار و ٧62 دۆنم زەوییە و پلانی کابینەى نۆیەمیش بووە بەردەوام ئەو ڕووبەرە زیاتر بکات.
دارستانەکان، بە هه‌ردوو شێوازی سروشتی و ده‌ستكرد 2 ملیۆن و 542 هه‌زار و 993 دۆنمه و له‌و ڕووبەرەشدا، 35 هه‌زار و 472 دۆنم بە شێوەى دەستکردانە داچێندراون.
ڕووبەرى پاوان لە خاكی هه‌رێمی كوردستان، نزیكه‌ی ٦ ملیۆن و 937 هه‌زار و 769 دۆنمە، كه جگه له‌وه‌ی كاریگه‌ریی له سه‌ر كه‌شوهه‌وا هەیە و ڕێگه له داشۆرینی زەوی دەگرێت، بۆ بواری ئاژه‌ڵداری و به‌رهه‌می هه‌نگه‌وانی سوودێكی زۆری هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی دارستانی ده‌ستكرد، له شاره‌كان 114 پرۆژه، له نێوانیاندا 13 پارك به ڕووبه‌ری هه‌زار و 586 دۆنم زه‌وی جێبەجێ کراون. كه له‌م بواره‌دا پشكی شێر به‌ر سلێمانی به 825 دۆنم کەوتووە و به‌شی دهۆك 309 دۆنم بووه و سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیانیش 262 دۆنم و له پله‌ی كۆتاییشدا پارێزگای هه‌ولێر به 190 دۆنم دێت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه ڕێژه‌ی زۆری زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان کە بۆ چاندنی دار گونجاوه، به‌كار بێنێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگی جێبه‌جێ كردووه؛ كابینه‌ی نۆیه‌م ته‌نیا له ساڵی 2023، لە 16 نه‌مامگه‌ی باخداری و 14 نه‌مامگه‌ی دارستان، كاری به‌رهه‌مهێنانی نه‌مامی کردووە. له‌و پرۆژانه‌ش هه‌لیكاری بۆ 161 كرێكار ڕه‌خساندووه و بڕی 805 ملیۆن دیناری عێراقی تێیاندا خه‌رج كراوه.
عەبدولرەحمان سدیق، سەرۆكی دەستەی ژینگە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: “دوو ڕووبەری سەوزایی هەن، ڕووبەری سەوزایی ناو سنووری شارەوانییەكان، كە ڕووبەری سەوزایی هەرێمی كوردستانی گەیاندووەتە 19%- %20، ڕووبەری دووەمیش سەوزایی دارستانەكانی دەرەوەی شارەكانە. لەلایەكی دیكەوە بە پێی ڕێككەوتننامەی پاریس ئەو وڵاتانەی پیشەسازیین، دەبێ ڕووبەری سەوزایی وەكوو قەرەبووی پیسكردنی هەوا، لە وڵاتانی خۆیان زیاد بكەن، بەڵام چونكە ڕووبەری سەوزاییان لە وڵاتی خۆیاندا زۆرە، ئێمە پەیوەندیمان پێوە كردوون بێن لە هەرێمی كوردستان ڕووبەری سەوزایی زیاد بكەن، كە هەم بەسوودە بۆ هەرێمی كوردستان، هەم بۆ ئەو وڵاتانەش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی سوودی دەبێت.”
له ساڵی 2022، زیاتر لە 230 هه‌زار و 386 نه‌مام به‌رهەم هێنراون كه له‌م بواره‌دا پارێزگای سلێمانی زۆرترین به‌رهه‌می به 72 هه‌زار و 692 نه‌مام هەبووە. له كۆی ئه‌و بڕه‌ی كه به‌رهه‌م هێنراوه، نزیكه‌ی 83 هه‌زار و 630 نه‌مام فرۆشراوه، كه ته‌نیا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 38 هه‌زار و 345 فرۆشراوە و له‌و ڕووه‌وه ئه‌و پارێزگایه به پلەی یه‌كه‌م دێت.
ژینگەى کوردستان، جگە لە بوونی سروشتییانەى دارستان و پاوان، کەشێکی لەبارى بۆ داچاندنی زیاتری دارستانەکان هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵ دراوە لە ناو شار و دەوروبەرى شارەکان، بە پلان و بەرنامەى جۆراوجۆر ڕێژەى سەوزایی زیاتر بکرێت؛ ئەمەش بۆ مەبەستی پاراستنی ژینگە و پاککردنەوەى هەوا و پاراستنی سیماى سەوزی کوردستان بووە.