ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.1.24، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و چوەى وەى، باڵیۆزى کۆمارى میللى چین لە عێراق و جەعفەر ئیمنکی، بەرپرسی بەشی پەیوەندیی گشتیی پارتی و دابان شەدەڵە، جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم و ئاراس حەسۆ میرخان، بەرپرسی وەبەرهێنان و پڕۆژەکانى پارتى و لیو جیون، کونسڵى کۆمارى میللى چین لە هەولێر و عەیز وەیسى، فەرماندەى فەرماندەیى هێزەکانى زێرەڤانى و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانى حزبى و حکومى و سەربازى و وەبەرهێنەر و بازرگان و پیاوانى کار، لە رێوڕەسمێکدا لە نێو کونسڵخانەى هەولێرى کۆمارى میللى چین سەنتەرى پێدانی ڤیزای چین کرایەوە.
لەڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى تەئکیدکردنەوەى لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى چین، بە تایبەتى پەیوەندییە بازرگانى و پشەسازییەکان، کردنەوەى ئەم سەنتەرى لە شارى هەولێر بەگرنگ وەسفکردوو و دەستخۆشى لە باڵیۆز خانە و کونسڵخانەى وڵاتى چین کرد بۆ کردنەوە سەنتەرەکە، کە ئامانج لێى ئاسانکارییە بۆ هاووڵاتییان، گەشتیاران و بازرگانان و وەبەرهێنەران، لەوبارەیەشەوە گوتى: “کردنەوەى سەنتەری پێدانی ڤیزاى چین لە هەولێر زۆر گرنگە بەلامانەوە، داواکارى ئێمە هەمیشە لە دیدارەکەنمان جەختکردنەوە بوو بۆ کردنەوەى، لە بەر ئەوەى لە پێشوتردا، دەبوایە هاوڵاتییان بۆ وەرگرتنى ڤیزا سەردانى بەغدا یان ئیستەنبولیان بکردبا، بەڵام ئێستا لە هەولێرى پایتەخت و بەڕێگەى ئۆنلاینیش دەتوانن ڤیزاى وڵاتى چین وەربگرن”.
جێگەى باسە، سەنتەری پێدانی ڤیزای چین ناوهندێكی فهرمی ئەو وڵاتەیە و هاووڵاتییان و دانیشتوانى هەرێمى کوردستان دهتوانن داواكاری وهرگرتنی ڤیزا پێشكهش بكهن.